پاشەڕۆی ناو فڕۆکە چی لێ دەکرێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 15467‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


فڕۆکە مەدەنیيەکان ژمارەیەکی زۆر سەرنشین هەڵدەگرن و پێویستە زیاتر لە تەوالێتێکی تێدابێت، بەڵام ئایا پاشەڕۆکانی چی لێ دەکرێت؟

فڕۆکەکان تەنکی تایبەتیان هەیە بۆ هەڵگرتنی پاشەڕۆ بۆ نموونە فڕۆکەی جۆری (ئێرباس 320) جێگەی 170 لیتر پاشەڕۆ دەبێتەوە لەکاتێکدا فڕۆکەکانی جۆری (تو 145) دوو تەنکی تایبەتی هەیە یەکێکیان 115 لیتر و ئەوی دیکە 280 لیتر پاشەڕۆ دەگرێت.
مادەی کیمیایی و کیسی تایبەت بەکاردەهێنرێت بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆش و لەکاتی نیشتنەوەی فڕۆکەکە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لەڕێگەی هەواکێشێکەوە پیساییەکە رادەکێشێت و تەنکیەکە بەتاڵدەکاتەوە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure