دوای ئه‌وه‌ى توشی گێژى ده‌بێت ده‌زانێت كه (مخیخ)ى نییه
هەمەڕەنگ ::
پێش 3 هەفتە :: 788 جار بینراوە
دواڕۆژ
له ساڵى 2014 دا ژنێكى چینى له‌ته‌مه‌نى بیسته‌كاندا ده‌گه‌ڕا بۆ چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه‌ى لهدهستدانانى هاوسه‌نگى و به‌رده‌وام هه‌ستى به گێژبوون كردووه.
بۆیه له‌سه‌ردانێكیدا بۆ لای پزیشك تیشكى مێشك و رهنینى موگناتیسی بۆ ده‌كرێت و دەردهكهوێت كه مێشکۆکە واتا (مخیخ)ى نییه.
رۆژنامه‌ى نیویورك پۆست بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و كچه یه‌كێكه له‌و 9 كه‌سانه‌ى كه (مخیخ) یان نییه و له بنه‌ڕه‌تدا كاتێك له‌دایكبووه ئه‌و به‌شه سهرهكیهى مێشكى نه‌بووه و له‌ته‌مه‌نى 6 بۆ 7 ساڵی فێری قسه‌كردن و رۆیشتن بووه. ڤجزا
ئه‌و كچه به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى باش بڕوات و پارێزگاری له هاوسه‌نگى بكات، هه‌روه‌ها كێشه‌ى وتنى هه‌ندێك وشه‌ى هه‌یه.
زانایان زانیویانه كه كاری (مخیخ) كۆنترۆڵكردنى هاوسه‌نگى و فێربوونه، هه‌روه‌ها رۆڵی له فێربوونى زمانه‌كان هه‌یه و چه‌ند فه‌رمانى تری هه‌یه.
دكتۆر جیمس كنیریم، له زانكۆی جونز هوبكنز ده‌رباره‌ى (مخیخ) و فه‌رمانه‌كانى له په‌رتوكى زانستى كۆدهمار ده‌ڵێت: "(مخیخ) به‌شێكه له سیستمى جوڵه دەکەوێتە بەشی خوارەوەی مێشک، به‌ڵام فه‌رمانه‌كانى له‌وه زیاتره .
ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ ئه‌و به‌شه‌ى مێشك ده‌ژین توشی كێشه‌ى جه‌سته‌ى نابن. ئه‌و كچه چینیه له‌منداڵیه‌وه به شێوه‌یه‌كى سروشتى گه‌شه‌ى كردووه.
پ: ئا.ح
ب: پەری