دوای مردنی داوایکردبوو ئەندامانی جەستەی ببەخشن..ئەوەی بینیان شۆکی کردن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2675‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پزیشكه‌كان سییه‌كى ره‌شیان له‌ناو سنگى پیاوێكى ته‌مه‌ن 52 ساڵ ده‌رهێنا كه‌ ماوه‌ى 30 ساڵه‌ جگه‌ره‌ ده‌كێشێت.


تۆڕی فۆكس نیوزى ئه‌مریكى  پارچه‌ ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ 52 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌  و تێدا ده‌رده‌كه‌وێت  پزیشكان و په‌رستاره‌كان  ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى پیاوێك ده‌رده‌هێنن كه‌ دوای مردنى داوای كردووه‌ بیبه‌خشێت.

كاتێك پزیشكه‌كان سییه‌كانى ئه‌و پیاوه‌ مردووه‌یان ده‌ركردووه‌،  بینییان ره‌ش بووه‌ به‌هۆی ئه‌و دووكه‌ڵ و توتنه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ كێشاویه‌تى و به‌ سییه‌كانیه‌وه‌ نوساوه‌.

پزیشكه‌كان بۆیانده‌ركه‌وت كه‌ ناتوانن ئه‌و به‌شه‌ى جه‌سته‌ى بده‌نه‌ ئه‌و نه‌خۆشه‌ى پێویستى پێیه‌تى  كه‌ له‌ لیستى چاوه‌ڕوانى به‌خشینى ئه‌و به‌شه‌ دانرابوو،  چونكه‌ سییه‌كانى ئه‌و نه‌خۆشه‌ توشی نه‌خۆشی كلسی سیه‌كان و نه‌خۆشی سییه‌كان و ‌ئاوسان بووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ى ماوه‌ى 30 ساڵ جگه‌ره‌ى كێشاوه‌. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure