مارێك 10 ساڵ له‌ سه‌قفى نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا خۆى ده‌شارێته‌وه‌، ببینه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ چۆنه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 5249‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


مارێك كه‌ كێشى 19 كیلۆ بووه‌ له‌ سه‌قفی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ته‌ندروستى له‌ چین كه‌وته‌خواره‌وه‌  كه‌ ماوه‌ى 10 ساڵه‌  له‌و شوێنه‌ خۆی حه‌شارداوه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌،  خاوه‌نى كۆمه‌ڵگا ته‌ندروستیه‌كه‌ له‌ چین  له‌كاتى كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مارەكه‌ له‌ سه‌قفه‌كه‌وه‌ زۆر ترساوه. پاشان، پۆلیس توانیویانه‌ ماره‌كه‌ بگرن كه‌ درێژييه‌كه‌ى 3 مه‌تره‌ و گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ باخچه‌یه‌كى ئاژه‌ڵان.

ئه‌و رووداوه‌ له‌ ناوچه‌ى  تشانتشنج له‌ كه‌رتى فوشان له‌ قواندجدونج له‌ باشوری چین روویداوه‌.

سه‌رۆكى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ ده‌ڵێت: "پێشتر ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى بیستووه‌ كه‌ مارێك له‌ سه‌قفی كۆمه‌ڵگاكه‌ خۆی حه‌شارداوه‌ و ژماره‌یه‌ك كرێكار له‌كاتى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى باڵه‌خانه‌ى كۆمه‌ڵگاكه‌ پێیان وتووه‌ كه‌ بینیویانه‌". 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure