به‌ خواردنى قارچك چى له‌ جه‌سته‌مان دێت؟

هەمەڕەنگ :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 545‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


قارچك به‌ یه‌كێك له‌گرنگترین خۆراكه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت و پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین ڤیتامین و كانزای به‌سوود، هه‌روه‌ها یارمه‌تى دابه‌زاندنى كێش ده‌دات.


ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ گرنگترین سووده‌كانیه‌تى:
به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگری
قارچك یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكه‌ گرنگه‌كان بۆ به‌هێزكردنى كۆئه‌ندامى به‌رگری، چونكه‌ یارمه‌تى دروستكردنى كۆمه‌ڵێك ماده‌ى دژه‌ میكرۆب ده‌دات كه‌ زیان به‌ خانه‌كانى له‌ش ده‌گه‌یه‌نن و وای لێده‌كات بپیارێزێت.
هه‌ندێك توێژینه‌وه‌  سه‌لماندوویانه‌ خواردنى  قارچك  كۆئه‌ندامى به‌رگری به‌هێز ده‌كات و ئه‌و خانانه‌ى له‌ناو ئێسكدا هه‌یه‌ به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی میكروب و نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه‌.

ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین دى 
قارچك رێژه‌یه‌كى زۆری ڤیتامینى تێدایه‌ به‌تایبه‌ت ڤیتامین دى  و بۆ زۆر نه‌خوشی به‌سووده‌  له‌وانه‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌. 

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure