پیاوێك ژنه‌كه‌ى سه‌رده‌بڕێت و دان به نهێنییه‌كى سه‌یردا ده‌نێت
هەمەڕەنگ ::
پێش 3 هەفتە :: 9779 جار بینراوە
دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
پۆلیسی ئه‌فغانستان پیاوێكی 28 ساڵانى به تاوانی كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرد.
به گوێره‌ی راپۆرتی پۆلیسی ئه‌فغانستان، ئه‌و پیاوه كاتێك هاوسه‌ره گه‌نجه‌كه‌ی هه‌واڵی پێداوه نه‌زۆكه و ناتوانێت منداڵی ببێت، به چه‌قۆ هێرشی كردووه‌ته سه‌ری و پاش برینداركردنى سه‌رى بڕیووه.
ئه‌و تاوانباره له دانپێدانه‌كانیدا وتوویه‌تى: "كاتێك هاوسه‌ره 23 ساڵانه‌كه‌م پێی وتم: منداڵى نابێت، پێم وت: جیا ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌و قبووڵی نه‌كرد و دوای شه‌ڕ و ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كی قورس توڕه بووم و به چه‌قۆ هێرشمكرده سه‌رى".
ئه‌و پیاوه ئه‌فغانیه دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ خوێناوییهكهیهوه، چووه ماڵی باوكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و هه‌واڵی كوشتنی كچه‌كه‌یانی پێ وتوون.
پ: ئا.ح