هۆشدارییه‌ك له‌ باره‌ی نه‌شته‌رگه‌ری به‌ له‌یزه‌ر

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 344‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ
مۆریس واكسڵه‌ر لێپرسراوێكی پێشووی ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مریكی هۆشداری ده‌دات له‌ باره‌ی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له‌یزه‌ر بۆ چاو و ده‌ڵێت كه‌ پێویسته‌ رابگیرێت.

واكسڵه‌ر ده‌ڵێت:"هه‌رچه‌نده‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان ئه‌نجام داوه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی رازی بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی دیكه‌ به‌ده‌ست كاریگه‌ری مه‌ترسیداره‌وه‌ ده‌ناڵێنن".

واكسڵه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ 10% بۆ 30% ئه‌وانه‌ی ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان ئه‌نجام داوه‌ تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی بوون و چاویان لاواز بووه‌ و ته‌نانه‌ت توانای بینینان له‌ ده‌ست داوه‌ و پێوسته‌ ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ رابگیرێت تاوه‌كو توێژینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ده‌كرێت.


و:كێوان
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure