بەرنامەیەكی نوێ لەسەر مۆبایل (كەڕوڵاڵەكان) فێری زمانی ئینگلیزی دەكات

هەمەڕەنگ :: 09/12/2019‌ :: 252‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

مەنال برقاوی كە ماموستایە پەرتوكێكی لەژێر ناونیشانی ( لسین ئاند سپیك ئینگلیش)  بۆ كەڕوڵاڵەكان بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی چاپكردووە و ئەو پەرتوكەی بەرەو پێش بردووە و بەیارمەتی هاوڕێیەكی توانی ئەو پەرتوكە بكاتە بەرنامەیەك لەسەر مۆبایلە زیرەكەكان كە لەڕێگەی ڤیدیۆوە و بە بەكارهێنانی زمانی هێما فێری ئینگلیزی دەبن.

لەو بەرنامەیەدا  مادەی بیستن و بینین بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی بە بەكارهێنانی زمانی هێما بەكارهێنراوە و لەهەر شوێنێك بن دەتوانن بێ  بەرامبەر فێربن.

ئەو مامۆستایە لەسەر تێچوی خۆی ئەو بەرنامەیەی دروستكردووە و لە ئێستادا لەقۆناغی تاقیكردنەوەدایە و دەیەوێت ئەو بەرنامەیە پێش بخات. 

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure