سوودە تەندروستیەكانی مێخەك بزانە

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1381‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: تەندروستی

دواڕۆژ

مێخەك چەندین سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە یارمەتی پڕۆسەی هەرس دەدات و رووبەڕووی شێرپەنجە دەبێتەوە و پارێزگاری لە جگەر دەكات و كۆئەندامی بەرگری بەهێز دەكات و كۆنترۆڵی شەكرە دەكات و پارێزگاری لە ئێسك دەكات.

 
هەروەها پێكدێت لەدژە ڤایرۆس بۆیە كۆمەڵێك سوودی تەندروستی بۆ ددان و پوك و نەخۆشیەكانی ناو دەم و ئازار هەیە.

توێژینەوە زانستییەكان  تواناكانی مێخەك ئاشكرا دەكەن كە ناهێڵێت  هەندێك مادە لەسەر دەم و ددان بنیشنەوە و ببنە كلس  هەروەها هەوكردن كەم دەكاتەوە.

مێخەك مادەی دژە ئۆكسیدی تێدایە و دژە ڤایرۆسە بۆیە لەكاتی بەكار هێنانی ئازاری ددان كەم دەكاتەوە.

مێخەك مادەیەكی كیمیایی تێدایە كە پێی دەوترێت (ئەوجینیوڵ) وەك ئازارشكێن و سڕكردنی ددان بەكار دێت بۆیە لەماڵەوە وەك چارەسەری ئازاری ددان بەكار دەهێنرێت.

زەیتی مێخەك سوودی زۆری بۆ ددان هەیە بەڵام مێخەكە خۆی زیاتر كاریگەری هەیە.

دەتوانرێت سوود لە مێخەك وەربگیرێت  بۆ چارەسەری ددان و پوك و كێشەكانی ددان وەك ئازار و هەوكردنی پوك، بەڵام دەبێت پێش ئەوەی بەكاری بهێنی رێنمایەكان بزانیت.

چۆنیەتی بەكار هێنانی مێخەك بۆ ئازارەكانی ددان:
دەتوانیت چەند پارچە مێخەكێك بكەیتە ناو دەمتەوە و لەگەڵ لیكدا تێكەڵ بكرێت بۆ ئەوەی نەرم تر بێت دواتر بخرێتە سەر ئەو شوێنەی ئازاری هەیە بۆ ماوەی 30 خولەك دەتوانیت لە رۆژێكدا چەند جارێك بەكاری بهێنیت و ئاگاداری ئەو مادەیە بیت كە پێی دەوترێت ئەوجینیول و قوت نەدرێت  بۆیە دەبێت ئەو چارەسەرە بۆ منداڵان بەكار نەهێنرێت چونكە لەوانەیە زەیتەكە قوت بدەن  هەروەها دەبێت سەردانی پزیشك بكەیت بۆ ئەوەی بزانیت هۆكاری ئەو ئازارە چییە و چارەسەر وەربگریت. 

چۆنیەتی بەكارهێنانی مێخەك بۆ هەوكردنی پوك:
دەتوانیت مێخەك بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی پوك بەكار بهێنیت چونكە دژە ڤایروس و دژە ئۆكسیدی تێدایە.
دەتوانیت بڕێك لە مێخەك بكوتیت هێندەی كەوچكێكی گەورەی خواردن و بە پارچە لۆكەیەك لە پوكتی بدەیت دواتر غەرغەرە بەئاو بكە بۆ ئەوەی مێخەكە كوتراوەكە لاببەیت و ئاوەکە فڕیبدەیت.

ئاگادار بە برێكی زۆر بەكار مەهێنە و نابێت ماوەیەكی درێژ لەناو دومتدا بمێنێتەوە.  

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure