ئه‌م خانمه‌ به‌ناوبانگه‌ له‌چكه‌كه‌ى لاده‌بات و به‌مشێوه‌یه‌ وێنه‌ى خۆى بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 7699‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


دواى دابڕانێکى زۆر، ژنە ئەکتەرى ناودارى میسرى سابرین وێنەیەکى خۆى بە بێ لەچک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە و هەوادارانى تووشى شۆک دەکات کە ماوەى چەند ساڵێکە حیجابى پۆشیوە و لە شاشەکان وون بووە.

ناوبراو ماوەى چەند ساڵێکە لە شاشەکان دەرناکەوێت و دوا بەرهەمیشى زنجیرە دراماى ( فکرة بملیون جنیه ) بوو، کە لەگەڵ ئەکتەرى کۆمیدى عەلى رەبیع بەشدارى لەو درامایە کردووە.

دواى بڵاوبوونەوەى ئەو چەند وێنەیە هەوادارانى لە پرسیارکردندا هەوڵى ئەوەیان داوە بزان، ئایا سابرین بە جدى دووبارە لەچکى فڕێداوە و دەگەڕێتەوە بوارى نواندن؟ یان نا!

سابرین لە وڵامى چەند پرسیارێکدا نوسیویەتى:"من لە بنەڕەتدا حیجابم نەبۆشیووە، بەڵکو خۆم داپۆشیوە و لەزۆربەى دیمەنەکاندا باڕۆکەم لەسەر کردووە و سەبارەت بەوەى ئایا لەچک فڕێدەدەم یان نا، ئەوە  پەیوەندى بەخۆمەوە هەیە و تەنها خودا دەتوانێت لێپرسینەوەم لەگەڵدا بکات نەوەک بەندەکانی".

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure