دواڕۆژ
17ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانیی خوێندكارانە، لەم رۆژەدا چەند رێنماییەك بۆ مامۆستایان دەخەینەڕوو بۆئەوەی خوێندكاران هان بدەێن بخوێنن و فێربن و سەركەوتووبن لە خوێندندا.
- دەبێت مامۆستا نموونەیی بێت لە وانەوتنەوە و یارمەتی خوێندكارەكان بدات و بەجۆشەوە وانە بڵێتەوە و خوێندكاران هان بدات و وزەیان پێ ببەخشێت.
- دەبێت مامۆستا كۆكراوەی هەموو پێداویستیەكانی خوێندكار بێت لەناو خوێندنگەدا بە هەموو باكگراوندەكانی خوێندن و گرنگیی كەسایەتی و نەرمیی لە مامەڵەكردندا.
- بەكارهێنانی رێگەی كرداری و نموونە بۆئەوەی یارمەتی خوێندكار بدرێت لەوەی باشتر تێبگات نەك پشت بە(لەبەركردن) ببەستێت.
- ئەنجامدانی پێشبڕكێی رۆژانە و پاداشت بۆ هاندانی خوێندكاران و وای لێبكەیت حەز بكات هەموو رۆژێك بچێتە خوێندنگە.
- هانی خوێندكار بدرێت كە چالاكیی جیاواز لە خوێندنگە ئەنجام بدات، بەتایبەت چالاكیی رۆشنبیری و وەرزشی و هونەری.
- یارمەتی خوێندكاران بدرێت لەسەر دەستنیشانكردنی ئامانجەكانیان، هەفتانە گوتوبێژ لە نێوان خوێندكاران و ماموستایان ئەنجام بدرێت لەسەر چۆنیەتی دەستنیشانكردنی ئامانجەكانیان و بەدەستهێنانی ئەو ئامانجانە و دانانی خشتەی كار.
- دەبێت هەڵبژاردنەكان ئامرازێك بن بۆ زانینی ئاستی خوێندكارەكان و ئەوەی دەیزانن نەك ئەوەی نایزانن. دەبێت مامۆستا خۆی بەدووربگرێت لە پێدانی پلەی خراپ بە خوێندكاران بۆئەوەی خوێندكار رقی لەو وانەیە نەبێتەوە و هەموو دەرفەتەكانی پێبدرێت بۆئەوەی بەرزترین ئاست تۆمار بكات.
پ: ل. م
ب: ر.ف