عه‌شق چی له‌ مێشك ده‌كات؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1196‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: توێژینەوە

دواڕۆژ

هێلین فیشه‌ر كه‌ راوێژكاریی زانستیی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌ چۆنێتی كاركردنی مێشك له‌ كاتی عاشق بووندا ئاشكرا ده‌كات.


له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان سێكس و خۆشه‌ویستیدا، هێلین ده‌ڵێت "هۆرمۆنی سه‌ره‌كیی رێكخه‌ری سێكس له‌ پیاو و ژندا هۆرمۆنی تیستۆستیرۆنه‌، به‌ڵام خۆشه‌ویستی به‌ هۆرمۆنی دۆپامین كار ده‌كات. خۆشه‌ویستی هه‌ستێكه‌ ملیۆنه‌ها ساڵه‌ په‌ره‌ ده‌سێنێت و سه‌رنجی له‌سه‌ر یه‌ك تاكه‌ كه‌سه‌ بۆ جووتبوون، به‌ڵام هه‌ستی سێكس هه‌وڵ بۆ زیاترین ده‌رفه‌تی جووتبوون ده‌دات."

ئه‌و راوێژكاره‌ ده‌ڵێت مێشكی مرۆڤ به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌و دوو هه‌سته‌ له‌ یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه‌ چونكه‌ هه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌ دۆپامین كار ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌ستی سێكس به‌ تیستۆستیرۆن.

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure