توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ: ژنان له‌ پیاوان باشترن

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 243‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێ ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌شۆفێریدا ژنان له‌ پیاوان باشترن. توێژینه‌وه‌كه‌ پشت به‌وه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ پیاوان بۆ سه‌رپێچی و رووداوه‌كانى هاتوچۆ، زیاتر له‌ ژنان له‌ دادگاكان ئاماده‌بوونیان هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌ تازه‌كه‌ له‌ بریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌ریده‌خات "ژنان له‌ شۆفیریدا  له‌ پیاوان باشترن  و كه‌متر ده‌چنه‌ دادگا  و پاره‌ى دڵنیایی ئۆتۆمبیله‌كانیان له‌نیوه‌ زیاتره‌".

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 549 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردووه‌ كه‌ پێشتر چوونه‌ته‌ دادگا، 79%یان  پیاوان بوون و سه‌رپێچیه‌كانیان خێرایی بووه‌ له‌ شۆفێریدا.

هه‌روه‌ها پیاوان زۆرتر داوای قه‌ره‌بوویان كردووه‌وه‌ له‌ كۆمپانیاكانى دڵنیایی كه‌ به‌هاكه‌ى 5 هه‌زار و 577 جونه‌ى ئیسترلینى بووه‌، واتا 7 هه‌زار و 197 دۆلاری ئه‌مریكى.

هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا هاتووه‌"20%ى پیاوان گوێ به‌ هێمای سوور ناده‌ن له‌ ترافیكدا به‌راورد به‌ 15%ى ژنان".  

پ: ل. م
بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure