بە سێ رێگە هێڵەکانی سەر سکی پاش منداڵبوون چارەسەر بکە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2789‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: خانمان

دواڕۆژ

زۆرێک لە خانمان پاش منداڵبوون نیشانەکانی کشانی پێست بەسەر سکیانەوە دەردەکەوێت و ئەم نیشانانەش کاتێکی زۆریان دەوێت تاکو بەلەشەوە دیارنامێنن، لەم بابەتەدا چەند رێگەیەکی ئاسانت پێشکەش دەکەین بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیشانانە لە ماڵەوە:
1-خوێ
دوو کەوچک خوێ و چەند دڵۆپێک ئاو تێکەڵ بکە و سکتی پێ بشێلە بەتایبەتی ئەو ناوچانەی نیشانەکانی کشانی پێوەیە.
2-ئەلۆڤێرا
رۆژانە بە جێڵی ئەلۆڤێرا ناوچەی سکت چەور بکە، چونکە جێڵەکە پێست شێدار دەکاتەوە و ئەگەری دەرکەوتنی ئەم نیشانە و پەڵانە کەمدەکاتەوە.
3-زەیتی زەیتوون
دوو کەوچک زەیتی زەیتوون و کەوچکێک ئاوی گوڵ و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە، رۆژانە بیدە لە سکت و نیشانەکانی کشانی پێست دیارنامێنێت.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure