ئەم خواردنە دەبنە هۆی بەرزبوونی باڵای مرۆڤ

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2932‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

زۆربه‌ى توێژینه‌وه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن  سیستمى خۆراكى  رۆڵێكى گرنگى هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئه‌ندامه‌كانى جه‌سته‌، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆڵه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ى باڵاش هه‌یه‌، له‌و توێژینه‌وانه‌دا ئه‌وه‌ش رونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌مرۆڤ هه‌تا ته‌مه‌نى 18 بۆ 20 ساڵى باڵا ده‌كات  چونكه‌ گه‌شه‌ له‌كۆتای ته‌مه‌نى پێگه‌یشتن ده‌وه‌ستێت و پرۆسه‌ى درێژبوونى ئێسك ده‌وه‌ستێنێت.


بۆیه‌ پسپۆره‌كانى خۆراك پێیان باشه‌ سیستمێكى خۆراكى هاوسه‌نگ په‌یڕه‌و بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى باڵاى مرۆڤ به‌رز بكات به‌تایبه‌ت له‌ پێنج ساڵى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى منداڵ هه‌تا پێده‌گات و هۆشیاری له‌باره‌ى  خواردنى خواردنه‌ خێراكان ده‌دات كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵمژینى خۆراكه‌ به‌سووده‌كان هه‌یه‌ له‌ناو جه‌سته‌دا.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا باسى چه‌ند جۆره‌ خواردن و پێكهاته‌یه‌ك كراوه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆی  درێژبوونى ئێسك.

تور 
خواردنى تور ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونى باڵا چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین و كانزا و ریشاڵه‌كان و هۆرمۆنه‌كانى گه‌شه‌ له‌جه‌سته‌ رێکدەخات هه‌روه‌ها سیستمى به‌رگری به‌هێز ده‌كات چونكه‌ رێژه‌یه‌كى زۆری كالیسیۆمى تێدایه‌.

میوه‌
ئه‌و میوانه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین ئه‌ى وه‌ك مانگۆ و قۆخ به‌سوده‌ بۆ به‌رزبوونى باڵاى مرۆڤ به‌تایبه‌ت له‌ته‌مه‌نى منداڵى و هه‌رزه‌كاریدا.

دانه‌وێڵه‌ 
ده‌نه‌وێڵه‌ سودێكى زۆری بۆ به‌رزى باڵا هه‌یه‌ و ده‌توانیت له‌رێگه‌ى نان و سه‌مون و مه‌عكه‌رۆنه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ پێویسته‌ت ده‌ست بكه‌وێت كه‌ سودى بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌.

 ماست 
ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ڤیتامین دى و پرۆتین و كالیسیۆم  و گه‌شه‌ى منداڵ  زیادده‌كات.

گوێزه‌ر 
گوێزه‌ر ڤیتامین ئه‌ى تێدایه‌ و گه‌شه‌ى منداڵ به‌هێزده‌كات و باڵایان به‌رزده‌كات.

كالیسیۆم 
كالیسیۆم كانزایه‌كى سه‌ره‌كیه‌ بۆ دروست بونى ئێسك و له‌ ته‌مه‌نى گه‌شه‌دا له‌ به‌رزترین پله‌ى ده‌بێت بۆ  دروستبوونى ئێسك  بۆیه‌ زۆری رێژه‌ى كالیسیۆم ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزی ئێسك و به‌رزى باڵا،  شیر و تۆی كونجى و سه‌وزه‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى كالیسیۆمن.

هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ به‌سودن كه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین  وه‌ك شیره‌مه‌نى و ماسی و هێلكه‌ و مریشك و پاقله‌.  

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure