باوەڕناکەیت خێزانێک چیان لە ژەمە خۆراکیەکەیاندا دۆزیەوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1836‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

چێشتخانەی ماکدۆناڵد بۆ خواردنی خێرا بەهۆی رووداوێکەوە ئابڕوی چوو، پاش ئەوەی یەکێک لە کڕیارەکانی وێنەی ژەمە خۆراکیەکەی بڵاوکردەوە.

لۆرا بوبسی تەمەن 27 ساڵ لە کەرتی سری لە باشووری ئینگلتەرا دەژی و لەگەڵ کچەکەی چوونە چێشتخانەی ماکدۆناڵد و لەوێ قاچی مریشکیان لەناو ژەمێک مریشکی ناگێتس دۆزیەوە.

لۆرا بەردەوام ڤیدیۆ لەسەر دایکایەتی و ستایلی ژیان بڵاودەکاتەوە و ئاشکرایکرد پاش ئەوەی خۆی و کچە تەمەن 6 ساڵەکەی ئەم دیمەنەیان بینی شۆکبوون، ئەم خانمە دەڵێت: هەرچەندە سکاڵای لە بەڕێوبەرایەتی چێشتخانەکە کردووە ئەوان هیچ کاردانەوەیەکیان نەبووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure