بەهۆی ئەم نەریتەوە کۆمەڵێک قالۆنچە لەناو گوێچکەی پیاوێکدا دەژی

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 685‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ


یەکێک لەسەیر و سەمەرەترین حاڵەتە تەندروستیەکان کۆمەڵێک پزیشکی چینی هێلانەیەک قالۆنچەیان لە گوێچکەی نەخۆشێک دەرهێنا.

 
لە وردەکاریدا، گەنجێکی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی ئازاری گوێچکەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی (سانهی) لە کەرتی گوانگدۆنگ لە چین، لەوێ پسپۆرێکی بواری قورگ و لوت و گوێ پشکنینی بۆ کرد و شۆک بوو کاتێک بۆی دەرکەوت خێزانێک قالۆنچە لەناو گوێچکەیدا دەژیان.

پزیشکەکە ئاشکرایکرد نزیکەی 10 قالۆنچەی لە گویچکەی ئەم گەنجە دەرکردووە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نەخۆشەکە بەوە راهاتبوو خۆراک لەپەنا جێگەی خەوتنەکەیەوە بەجێ بهێڵێت و بەهۆیەوە مێروو لە نزیک جێگەی نوستنەکەیەوە پەیدابووە.

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure