ڤیدیۆ: ژنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ یەکەمجار کارێکی سەیرو جیاواز دەکات
هەمەڕەنگ ::
پێش 3 هەفتە :: 11178 جار بینراوە
دواڕۆژ
هه‌موو خۆپیشانده‌ران له‌جیهاندا به‌رێگه‌ى جیاواز و نامۆ توڕه‌بوونى خۆیان پیشانده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رنجى لایه‌نى به‌رپرس رابكێشن و په‌یامه‌كه‌یان بگهیەنن.
له‌خۆپیشاندانه‌كانى ئێران ژنێك به‌كردار و رێگه‌یه‌كى نامۆ سه‌رنجى هه‌موو جیهانى به‌لای خۆیدا راكێشاوه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ى پارچه ڤیدیۆێك له‌سه‌ر پێگه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر كه تێیدا ژنێك ده‌رده‌كه‌وێت كفنێكى سپی له‌به‌ر كردووه و به شهقامهكانى شاری ئه‌سفه‌هان ده‌سوڕێته‌وه ودروشم ده‌ڵێته‌وه خۆپیشانده‌ران له‌دوایه‌وه دروشمه‌كان ده‌ڵێنه‌وه.
خۆپیشاندانه‌كانى ئێران له‌سه‌ر گرانبوونى نرخی به‌نزین و گرانبوونى پێداویستیه‌كانى ژیان له‌و وڵاته ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردووه و هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته داوای ژیانێكى شایسته و باشتر ده‌كه‌ن به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كانى ئه‌و وڵاته به‌توندى رووبه‌روویان بوونه‌وه.
له‌به‌ركردنى كفنى سپی له‌لایه‌ن ئه‌و ژنه ئێرانیه‌وه له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌و وڵاته په‌یامێكه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته كه خوپیشانده‌ران له‌مردن ناترسن.
بڵاوکردنەوە: س.ن