مێژووى دروسبوونى سوراوى سوور و چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌رى

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 684‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
سوراوى سوور یه‌كێكه‌ له‌ ئایكۆنه‌كانى مه‌یكه‌پ، له‌ مارلین مۆنرۆوه‌ تا كایڵى جێنه‌ر.


مێژووى دروستبوونى سوراوى سوور چیرۆكێكى ئاڵۆزه‌ و پڕیه‌تى له‌ هێز و یاخیبوون و تراجیدیا و ئه‌مانه‌ش چه‌ند زانیارییه‌كن له‌سه‌رى.
1. 3000 ساڵ تا 30 ساڵ پێش زاین، خه‌ڵكى میسۆپۆتامیا یاقوت و به‌ردى گرانبه‌هایان له‌گه‌ڵ قوڕقوشمى سپى تێكه‌ڵ ده‌كرد و لێویان پێ ره‌نگ ده‌كرد و وه‌كو سوراوى ئێستا به‌كاریانده‌هێنا.
2. كلیۆپاترا خۆى له‌ مێرووله‌ى هاڕاو و تۆزێكى ره‌نگ سوور و مۆمى هه‌نگ سوراوى دروستكردووه‌.
3. 3000 ساڵ تا 30 ساڵ پێش زاین، ره‌یچڵ وینگارتنى مێژوونووس ئاشكرایده‌كات، له‌ كۆندا خانه‌واده‌ى شاهانه‌ و چینى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ خۆ نمایشكردن و خۆده‌رخستن له‌ناو كۆمه‌ڵگادا لێویان سووركردووه‌ به‌بێ جیاوازى له‌نێوان ژن و پیاودا هه‌ردووكیان كردوویانه‌.
4. هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى كلیۆپاترادا هه‌ژاره‌كان ئاو و گڵى سوریان تێكه‌ڵاو كردووه‌ و داویانه‌ له‌ لێویان كه‌ وه‌كو سوراوى سوور ده‌ركه‌وتووه‌.
5. له‌ ساڵانى 1500ى زاینیدا ره‌نگى سوراوى سوور بۆ لێو عه‌یبه‌ بووه‌ به‌تایبه‌تى له‌ناو خێزانه‌ شاهانه‌ و چینى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا، له‌به‌رئه‌وه‌ى ره‌نگى سوورى لێویان به‌كه‌م زانیوه‌ و ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیكردایه‌ وه‌كو سۆزانى یان كه‌سێكى هه‌ژار یاخود لادان و ده‌ستكاریكردن له‌ دروستكراوى خودا سه‌یریان كردووه‌.
6. له‌ساڵى 1700ى زاینیدا په‌رله‌مانى بریتانیا به‌فه‌رمى سوراوى سوورى قه‌ده‌غه‌كرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ سه‌رنجڕاكێشان و فریودانى پیاوان له‌لایه‌ن ژنانه‌وه‌ داده‌نرا.
7. له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵانى 1800ى زاینیدا شاژنه‌ ڤیكتۆریا شاژنى بریتانیا سوراو و مه‌یكه‌پى ژنانى به‌ شتێكى چه‌په‌ڵ ناوبرد و به‌ ئیشى له‌شفرۆشانى ناوبرد و وتیشى بۆسه‌ر شانۆش بۆ شانۆكار پێویسته‌، له‌وه‌ به‌دواوه‌ چینى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان چیتر به‌لایدا نه‌چوونه‌وه‌.
8. له‌ساڵانى 1900 تا 1933 گۆڤارى ڤۆگى ئه‌مریكى سوراوى به‌ گرنگترین به‌شى جوانكارى خانمان دانا، به‌وه‌ش بازاڕێكى باشى په‌یداكرد و خانمان روویانكرده‌ سوراو كڕین.
9. له‌ نیوه‌ى ساڵانى 1900دا هه‌موو خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌كان سوراوى سووریان ده‌كرد بۆ نمایشه‌كانیان، به‌وه‌ش سوراوى سوور بووه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كى باو و دیار له‌ ئه‌مریكا.
10. سوراوه‌ سوره‌ تۆخه‌كه‌ى كارلین كۆنرۆ له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵانى 1900دا بووه‌ ناوبانگ و سیمبولى سێكسى و سه‌رنجڕاكێشى.
11. له‌ئێستادا سوراوى سوورى كایلى جێنه‌ر یه‌كێكه‌ له‌ گرانترین سوراوه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانى جوانكارى و خواستێكى زۆرى له‌سه‌ره‌ و له‌م سه‌رده‌مه‌شدا سه‌رنجڕاكێشترین بابه‌تى جوانكارى خانمانه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure