هونەرمەندێک نیو کاتژمێر پێش کۆنسێرتەکەی تووشی رووداو دەبێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 4782‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

هونەرمەندی مۆسیقاژەنی ئەمریکی( جانیس تۆمسۆن) بەهۆی کەوتنی لەسەر تەختەی شانۆ لە تەمەنی 62 ساڵیدا گیانی لەدەستدا.

تۆمسۆن سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ بەڕێوەچوونی ئاهەنگێکی سەمفۆنی، پێش 20 خولەک لە دەستپێکردنی ئاهەنگەکەش، لەسەر تەختەی شانۆ کەوتووە و سەری بەر زەوی کەوتووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

دوای رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە ئەو هونەرمەندە بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکیەوە گیانی لەدەستداوە.

ئا:ئەڤین

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure