ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی جه‌مسه‌ری باشووره‌وه‌ نایزانیت

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 220‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

1. به‌سته‌ڵه‌كی باشوور وه‌ك به‌ ناوه‌كه‌یدا دیاره‌ شوێنێكه‌ كه‌ به‌رده‌وام به‌فر و سه‌هۆڵ دایپۆشیوه‌. به‌ڵام ناوچه‌یه‌ك له‌ به‌سته‌ڵه‌كی باشوور هه‌یه‌ كه‌ 1%ی رووبه‌ره‌كه‌ی پێك ده‌هێنێت كه‌ 2 ملیۆن ساڵه‌ بووه‌ته‌ بیابان و به‌ هیچ جۆرێك به‌فر و بارانی لێ نه‌باریوه‌.

گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌ وشكه‌ به‌رده‌وام فراوان ببێت و تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ ببێت به‌ 25%ی رووبه‌ری به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌.

2. پێنج ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك ئاستی ئاو به‌رز بووه‌وه‌ و جه‌مسه‌ره‌كه‌ی داپۆشی، خوێی به‌جێ هێشت. پاشان خوێیه‌كه‌ چڕتر بووه‌وه‌ و ئێستا خوێئاوه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نابێته‌ سه‌هۆڵ وه‌كو رووبار و تاڤگه‌ به‌ به‌سته‌ڵه‌كه‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت و به‌هۆی ره‌نگه‌ سووره‌كه‌یه‌وه‌ به‌ تاڤگه‌ی خوێنین ناوده‌برێت.

3. جه‌مسه‌ری باشوور زۆرترین نه‌یزه‌كی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كاتێك نه‌یزه‌كێك ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئه‌و رووبه‌ره‌ سه‌هۆڵینه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ و له‌ناو ناچێت. له‌ ساڵی 1976ه‌وه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 20 هه‌زار نه‌یزه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كیشوه‌ره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.

4.نزیكه‌ی 90%ی سه‌هۆڵی جیهان و 70%ی ئاوی شیرین له‌ جیهاندا له‌ به‌سته‌ڵه‌كی باشووره‌. ئه‌گه‌ر سه‌هۆڵی ئه‌و كیشوه‌ره‌ بتوێته‌وه‌ ئاستی ئاو له‌ جیهاندا 61 مه‌تر به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

5. به‌رزیی چینه‌ به‌فرینه‌كان له‌ به‌سته‌ڵه‌كی باشوور به‌پێی ناوچه‌ جیاوازه‌، به‌ڵام به‌ تێكڕا 1.6 كیلۆمه‌تره‌. چینه‌ به‌فرینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی جه‌مسه‌ره‌كه‌ ئه‌ستوورترن و هه‌ندێكجار به‌رزییان ده‌گاته‌ 4.8 كیلۆمه‌تر.

6. گه‌وره‌ترین شاخه‌ سه‌هۆڵ 295 كیلۆمه‌تر درێژ و 37 كیلۆمه‌تر پانتایی هه‌یه‌ و به‌وه‌ش رووبه‌ره‌كه‌ی له‌ جامایكا زیاتره‌.

7. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ جه‌مسه‌ری باشوور ناژین له‌به‌ر ئه‌وه‌ كاتیان نییه‌، كارمه‌ندی بنكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌وێ دانراون به‌پێی كاتی وڵاتی خۆیان كاتژمێره‌كانیان رێك خستووه‌.

8. زانا سویدییه‌كان توانییان كۆنترین سپێرم له‌ جیهاندا له‌ جه‌مسه‌ری باشوور بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌ به‌به‌ردبووی كرمێكی 50 ملیۆن ساڵیدا دۆزرایه‌وه‌.

9. له‌سه‌ر جه‌مسه‌ری باشوور دوو شار دروست كراون كه‌ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كیان هه‌یه‌. به‌كێكیان له‌ ساڵی 1984 دروست كراوه‌ و ئه‌وی تر له‌ ساڵی 1953 دروست كراوه‌. ئه‌م شاره‌ له‌ وه‌رزی زستاندا ته‌نیا 55 كه‌سی لێ ده‌ژی.

10. له‌ كۆندا جه‌مسه‌ری باشوور كیشوه‌رێكی گه‌رم بووه‌ و گڕكانی چالاكی تێدا بووه‌. ئێستاش به‌هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رما و زیادبوونی دوانۆكسیدی كاربۆنه‌وه‌ ده‌شێت دووباره‌ جه‌مسه‌ری باشوور ببێته‌وه‌ به‌ كیشوه‌رێكی گه‌رم.

11. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما كه‌ له‌ جه‌مسه‌ری باشوور تۆمار كرابێت 17.5 پله‌ بووه‌ كه‌ له‌ بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ ساڵی 2015دا تۆمار كرا.

12. له‌ ساڵی 1998ه‌وه‌ له‌ جه‌مسه‌ری باشوور له‌ بنكه‌ی مه‌ك مۆردو كه‌ ناوچه‌ی زانستیی كیشوه‌ره‌كه‌یه‌ ئامێری راكێشانی پاره‌ دانراوه‌.

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure