ئەو سەوزە و میوانەی چەوری دەسوتێنن و دەتوێنەوە

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 433‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

 

بەردەوام باسی سوودەكانی سەوزە و میوە دەكرێت بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ بەتایبەت ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشی جەستەیان كەمبكەنەوە  لێرەوە باسی چەند سەوزە و میوەیەكتان بۆ دەكەین كە دەبێتەهۆی سوتان و تواندنەوەی چەوری.

 
-ئەڤۆگادۆ 
 هەرچەندە ئەڤۆگادۆ رێژەیەكی زۆری چەوری تێدایە كە لەناو میوەی تردا نییە، بەڵام زۆربەی ترشی چەوری بنەڕەتیە و چەوری تێر نین و بۆ جەستە بەسوودە .

 هەروەها پێكدێت لە ئۆمیگا 3 بەمەش دەتوانێت چەوری زیاتری لەش بتوێنێتەوە و بسوتێنێ‌ و بیكاتە وزە هەروەها هێما بۆ مێشك دەنێرێت كە گەدە پڕ بووە و حەزی خواردن كەمدەكاتەوە.

-خەیار 
 خەیار یەكەی گەرمی كەمی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراكی و یەكێكە لەو خواردنانەی هەستی تێریت پێدەدات، هەروەها ڤیتامین و كانزای پێویستی تێدایە كە پێداویستیەكانی جەستە پڕ دەكاتەوە و جەستە پاكدەكاتەوە لە ژەهرەكان و چەوری ناهێڵێت.

 -سێو 
 سێو میوەیەكە دەوڵەمەندە بە ریشاڵی خۆراكی  و هەستی تێربوونت پێ دەدات و یەكەی چەوری كەمی تێدایە و سەرچاوەی سەرەكی ڤیتامینەكانە بەتایبەت ڤیتامین بی و سی هەروەها دژە ئۆكسیدە و جەستە لە ژەهرەكان پاكدەكاتەوە و كانزای پێویستی تێدایە بۆ جەستە.

-فاسۆڵیا 
 فاسۆلیای سور و سپی وشك چەوری دەسوتێنێت و بڕێكی زۆری پرۆتینی تێدایە و وزە بە جەستە دەبەخشێت، هەروەها فاسۆڵیا هەستی تێربونت پێ دەبەخشێت و پرۆسەی هەرس باشتر دەكات.

-ئەنەناس 
 ئەنەناس یەكێكە لەو میوانەی كێشی جەستە كەم دەكاتەوە و شەكری سروشتی تێدایە و نابێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی شەكرە لەخوێندا و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەكان كە وات لێ دەكات زوو هەست بە تێربوون بكەیت و پرۆسەی هەرس باشتر دەكات و ناهێڵێت گەدە با بكات و یەكەی گەرمی كەمە.

-پەتاتەی شیرین 
 پەتاتەی شیرین بە پۆتاسیۆم و بیتاكاروتین و ڤیتامین جی دەوڵەمەندە و پێكدێت لە ریشاڵی خۆراكی كە وات لێ دەكات هەست بە تێربوون بكەیت و ناهێڵێت جەستە ئاوی زیاد هەڵبگرێت  و دەتوانیت دارچین  بكەیتە ناو پەتاتە لەكاتی ئامادەكردنی بۆ ئەوەی زیاتر چەوری بسوتێنێت. 

پێداچونەوە: ئەڤین

ب: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure