بۆچی لە كاتی خۆشیدا مرۆڤ دەگری؟

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 491‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

گریانی مرۆڤ لەكاتە خۆشەكاندا یاخود كە شتێكی خۆش روودەدات لەوانەیە كاردانەوەیەكی نامۆ بێت.

دەربارەی ئەو كاردانەوە نامۆیە ژمارەیەك پسپۆڕی ئەمریكی دەروونی ئەو هۆكارە ئاشكرا دەكەن كە وا لە مرۆڤ دەكات لەكاتی خۆشیدا بگری و فرمێسكی خۆشی بڕێژێت، دەڵێن:  فرمێسكی خۆشی واتای تەندروستی جەستەیە بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی سۆزداری بۆ دەربڕینەكان.

پسپۆڕە دەروونیەكان پێیان وایە:  وڵامدانەوەی هەستە ئیجابیەكان بە نەرێنی  وا لەمرۆڤ دەكات بتوانێت ئەو هەڵچونە بەهێزە بەخێرایەكی زۆر كۆنتڕۆڵ بكات.

هەروەها دەڵێن: ئەو جۆرە بیرۆكانە وایان لێ دەكات زیاتر لە خەڵكی تێبگەن كە چۆن هەستەكانیان دەردەبڕن و چۆن چاودێریان دەكەن  و ئەوە پەیوەندی بە تەندروستی دەروونی و جەستیەوە هەیە هەروەها كاریگەری لەسەر جۆری پەیوەندیەكان هەیە لەگەڵ كەسانی دەوروبەر هەروەها چۆنیەتی مامەڵەكردنی خەڵك لەگەڵ یەكتر  بەشێوەیەكی باشتر.

 هەروەها دەڵێن: هەندێك بەڵگە هەن پێچەوانەی  ئەو راستیەن و دەڵێن هەستە نەرێنیە بەهێزیەكان كاریگەریان  لەسەر دەربڕینە ئەرینیەكان هەیە  وەك چۆن كەسێك كاتێك توڕە دەبێت پێدەكەنێت یان كاتێك رووبەڕوی شتێكی ترسناك دەبێت پێدەكەنێت.

پێداچونەوە:ئەڤین

ب: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure