"ئەوانەی لە ئۆنلاین شت دەكڕن نەخۆشن"

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 441‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

 

ژمارەیەك پزیشكی دەروونی كۆكن لەسەر ئەوەی ئەو كەسانەی لەرێگەی ئینتەرنێتەوە ئاڵودەی شت كڕین بوون  نەخۆشی دەروونیان هەیە، چونكە چەند هۆكارێكیان  دۆزیوەتەوە كە كارتێكرنی نەرێنی لەسەر مێشكیان هەیە.

 

توێژەران لەم بارەیەوە دەڵێن: دەتوانن هۆكاری و ئەو تایبەتمەندیانە دەست نیشان بكەن كە دەبێتە هۆی كڕین و بازاڕكردنی سەر ئەنتەرنێت بە پێی ئەو كاریگەریەی لەسەر مێشك هەیەتی.

 

پزیشكە دەروونییەكان ئاڵودەبوونی كڕینی كەلوپەل لەسەر ئینتەرنێت بە  كڕین بی ئێس دی ناودەبەن و دەڵێن: لەگەڵ ئاڵودەبونی بەكارهێنانی پێگە كۆمەڵایەتیەكان  و بەرنامە جیاوازەكان بەكار دەهێنرێن و دەڵێن لە نێوان 20 كەس كاریگەری لەسەر كەسێك هەیە.

 ئەم حاڵەتە وا لەو كەسانە دەكات هەموو پارەكانیان لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە خەرج بكەن و دواتر وایان لێدێت دەكەونە ژێر قەرزێكی زۆرەوە و كۆنترۆڵی خۆیان لەدەست دەدەن.

دكتۆر ئەسترید مولەر دەڵێت: ئێستا كاتی ئەوە هاتووە بڵێین ئاڵودەبوون لەسەر بازاڕكردن لە ئەنتەرنێت بۆ بارەی تەندروستی مێشك مەترسیدارە و ئاڵودەبونی بازاڕكردن لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی توشبون بە  دوودڵی و دڵەڕاوكێ و دڵ تەنگیەوە.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردۆتەوە توێژەرە ئەڵمانیەكان پێیان وایە: ئاڵودەبونی كڕین لەرێگەی ئەنتەرنێت و بازاڕكردنەوە  كاریگەری لەسەر 5% دانیشتوان هەیە و كاردانەوەی مەترسیداری لەسەر عەقڵ و مێشك هەیە  و دەبێت گرنگی بەو بابەتە بدرێت. 

مۆلەر دەڵێت:   ئاڵودەبونی بازاركردن لە سەر ئینتەرنێت دەبێتە هۆی داڕمان و لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی خودی مرۆڤ و هەستكردن بە دڵتەنگی و كێشەی دەروونی دروست دەكات , هەروەها دەبێتە هۆی دروستبونی كێشە  لەگەڵ ئەو كەسانەی دەوروبەر و دەبێتە هۆی دروستبونی قەرزێكی زۆر.  


پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure