ئەگەر تەنێكی نامۆ بچێتە چاوی مرۆڤەوە چی بكرێت باشە؟

تەندروستی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 224‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

کەسێک لە رێگەی دکتۆر دواڕۆژەوە دەپرسێت، کاتێک تەنێکی نامۆ دەچێتە چاوەوە چی بکرێت باشە؟ لەلایەن دکتۆر دواڕۆژەوە  بەم شێوەیە وەڵام دەدرێتەوە.

 

زۆرجار روودەدات كە تەنێكی نامۆ دەچێتە چاوەوە و دەبێتە مایەی ترس و نیگەرانی كەسەكە، بەتایبەت ئەگەر كەسەكە نەیتوانی دەریبهێنێت. تەنە نامۆكان جۆراوجۆرن، وەك تۆز و خۆڵ و زیندەوەری بچووك و بۆیە و تا دوایی. 

لە رووی كاریگەرییەوە تەنی نامۆ لە چاودا یان رووكەشە و دەنووسێت بە بەشی پێشەوەی چاوەوە یان دەچێتە ژێر یەكێك لە پێڵووەكانەوە. هەندێك جاری دیكە ئەو تەنە نامۆیە چینی دەرەوەی چاو دەبڕێت و دەچەقێتە چاوەوە. جۆری یەكەمیان، وەك تۆز و خۆڵ و ئەمانە كە بە رووكاریی دەرەوەی چاوەوە دەلكێن هیچ مەترسییەك دروست ناكەن، بەڵام ئەو تەنە نامۆیانەی كە دەچەقنە چاوەوە وەك پارچەی زۆر وردی كانزاكان یان ئەو ماددانەی دیكە كە بە خێراییەكی زۆر بەر چاو دەكەون، لە چاو دەچەقن و مایەی مەترسی گەورەن كە رەنگە بە لەدەستدانی بینایی كۆتایی بێت ئەگەر زوو پێی نەزانرێت و دەستبەجێ‌ چارەسەر نەكرێت.

بەداخەوە هەندێك جار سەرەڕای چارەسەركردنیشی زیان هەر بە چاوەكە دەگەیەنێ.

گرنگترین خاڵە رەچاوكراوەكان لە مەسەلەی تەنی نامۆدا ئەم خاڵانەی خوارەوەن:

1- ئەگەر لە رووكاری دەرەوە بێت و نەچەقیبێتە چاوتەوە فریاگوزارییە سەرەتاییەكە بریتییە لەوەی كە بە خێرایی ئەو چاوەت بە ئاوی شلەتێن بشۆریت.
2- هەوڵ مەدە ئەو تەنە نامۆیە بە لۆكە یان دەنكە شقارتە یان هیچ كەرەستەیەكی رەق دەربهێنیت، چونكە رەنگە زیانی گەورە بەو چاوە بگات.
3- ئەگەر هەستت كرد شتێك چووەتە چاوتەوە و تەنانەت ئەگەر ئازارێكی كەمیشت هەبێت یان بینینت تێك بچێت پێویستە دەستبەجێ‌ سەردانی پزیشك بكەیت و بارودۆخی رووداوەكەی بۆ باس بكەیت.

 

پێداچونەوە:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure