سروشت توڕه‌یه‌، بزانە چۆن تۆڵەی خۆی دەکاتەوە

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 2333‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ

وا پێ ده‌چێت سروشت جه‌نگه‌كه‌ى ده‌ست پێكردبێت دژى مرۆڤ، ئه‌وه‌تا ئاگرى گه‌وره‌ دارستانه‌كانى چه‌ندین ناوچه‌ى جیاوازى جیهانى گرتووه‌ته‌وه‌، لافاویش ژماره‌یه‌ك شارى وڵاته‌ جیاجیاكانى جیهانى نغرۆ كردووه‌ به‌ جۆرێك كه‌ ساڵى 2014 بووه‌ته‌ ساڵى كاره‌ساته‌ سروشتیه‌كان كه‌ هه‌زاران مرۆڤیان له‌ناوبردووه‌.


ئێستا زۆر شارى ئوستوڕاڵیا گیرۆده‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى گه‌وره‌ بوون له‌ دارستانه‌كانیاندا و حكومه‌ت ناچار بووه‌ بارى نائاسایی ڕابگه‌یه‌نێت و خه‌ڵكه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ ترسناكه‌ دووربخاته‌وه‌، دووكه‌ڵ و تینى ئاگره‌كان هێنده‌ به‌هێزن كه‌ فڕۆكه‌كان نه‌یانتوانیووه‌ له‌ هه‌ندێك فڕۆكه‌خانه‌ بنیشنه‌وه‌.

هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاگره‌ گه‌ورانه‌دا زۆربه‌ى شاره‌كانى ئیتاڵیا ڕوو به‌ڕووى لافاوى گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌ شه‌قامه‌كان بوونه‌ته‌ ده‌ریا و خه‌ڵك مه‌له‌یان تێدا ده‌كات .شاری ڤینیسیا زۆرترین زیانى پێ گه‌یشت. كه‌ش و هه‌واى ئیتاڵیا به‌هۆى باران و ڕه‌شه‌باى به‌هێزه‌وه‌ ژیانى ئاسایی هاوڵاتیانى تێكداوه‌، له‌ لوبنانیش هێشتا ئاسه‌وارى ئه‌و ئاگره‌ زۆره‌ هه‌ر ماوه‌ كه‌ له‌ مانگى ڕابردوودا دارستانه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یان سوتاند و چه‌ندین كه‌سیشیان كوشت.

ئاگره‌كه‌ى لوبنان به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماوه‌ بووو له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنى ڕه‌شه‌باى به‌هێزدا .

گه‌وره‌ترین و ترسناكترین ئاگر له‌م ساڵدا دارستانه‌كانى ئه‌مازۆنى گرته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ 2 مانگ به‌رده‌وام ده‌سوتان و له‌م ڕووداوه‌دا ته‌ڕ و ووشك پێكه‌وه‌ له‌ناوچوون.

ئاگره‌كه‌ى ئه‌مازۆن چاره‌نووسى 265 جۆر ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵى جۆراوجۆرى خستووه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ناوچوون جگه‌ له‌ 124 جۆرى تر كه‌ ته‌نیا هه‌ر له‌م دارستانه‌دا ده‌ژین.

ئێستا بڕیتانیاش چاوه‌ڕێى لافاوێكى گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌ پێى ڕاپۆرتى نوسینگه‌كانى كه‌شناسى ئه‌م شه‌پۆلى لافاوه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا بڕیتانیا ده‌گرێته‌وه‌ و پێشبینى زه‌ره‌ر و زیانى زۆرى لێ ده‌كرێت چونكه‌ پێشتر به‌هۆى به‌فر و بارانێكى زۆره‌وه‌ گه‌لێك ناوچه‌ى بریتانیا تا ئێستاش لافاویان تێدایه‌ . 

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure