بەنداوەکانى ئیستەنبوڵ 38% ئاوى تێدا ماوە و بەشى تەنیا 100 رۆژ دەکات

ژینگە :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1397‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ژینگە

دواڕۆژ


بە پێی راپۆرتێکى رەسمى تورکیا، ئاستى ئاوى بەنداوەکانى شارى ئیستەنبوڵ بەهۆى کەمى بارانەوە، ئەمساڵ تەنها 38% ئاوى عەمبارکراو لەخۆدەگرێت، کە تەنها بەشى 100 رۆژى داهاتووى دانیشتووانى ئەو شارە دەکات.

 

لەوبارەیەوە سیفین ئەسیلهان مامۆستاى ئەندازیارى کەشوهەوا لە ئیستەنبووڵ دەڵێت:"بەهۆى ووشکە ساڵى و کەمى بارانەوە، ئاوى عەمبارى بەنداوەکان بە شێوەیەکى بەرچاو بەراوورد بەساڵانى رابوردوو دابەزیووە و بەهۆى بەرزبوونەوەى رێژەى دانیشتووان و گورانکارى کەشوهەواوە، مەترسى لەسەر کەرتى کشتوکاڵ و پڕکردنەوەى پێداویستى هاوڵاتیان دروستکردووە، بۆیە ئەگەر ئەو حاڵەتە بەردەوام بێت، ئەوە ئاوە عەمبارکراوەکان تەنها بەشى 100 رۆژى داهاتووى ئەو شارە دەکات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure