رێژەى قەڵەوى لە بریتانیا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 493‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکى پزیشکى دەرکەوتووە رێژەى قەڵەوى و زیادبوونى کێش بە درێژایی 20 ساڵى رابوردوو لە بریتانیا زیادى کردووە و بۆتە هۆى بەرزبوونەوەى رێژەى تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.

لەوبارەیەوە سەرۆکى دەستەى تەندروستى نیشتمانیی بریتانیا ئاشکرایدەکات، لە نێوان ساڵانى 1997 بۆ ساڵى 2017 نزیکەى 13 ملیۆن کەس لە سەرووى تەمەنى 16 ساڵییەوە تووشى قەڵەوى بوون و لە نێوانیاندا یەک ملیۆن کەس تووشى نەخۆشییەکانى دڵ و دەرمار و شەکرە و شێرپەنجەبوون و ژمارەکەش بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، کە بە پێی دوا ئامارەکان دەرکەوتووە 29%ى دانیشتووانى بریتانى تووشى قەڵەوى لە رادەبەدەر بوون و 64% یش کێشیان زیادى کردووە، ئەمەش بەرزترین رێژەیە کە زیانى بە بریتانییەکان گەیاندووە.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure