پێش ئەوەى بمرێت مستیلە ئەڵماسەکەى لە نەخۆشخانە لێدەدزێت

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 529‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


ژنێکى نەخۆش بەهۆى خراپ بوونى بارى تەندروستی لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات و کارمەندێکى فریاگوزارى-یش مستیلەیەکى ئەڵماسى ئەو نەخۆشە دەدزێت کە نرخەکەى بە 8 هەزار دۆلار مەزندە دەکرێت.

بە پێی رۆژنامەى (دەیلى مەیل)ى بەریتانى، گلۆریا رۆبنسۆن پێش مردنى مستیلەیەکى ئەڵماسى لە پەنجەدا بووە و پێش ئەوەى ئیدارەى ئەو نەخۆشخانەیە لە ویلایەتى ئەرکنساس تەرمەکەى رادەستى کەسوکارى بکاتەوە، ژنە کارمەندێکى فریاگوزارى بەناوى لیزا دارلین کە تەمەنى 50 ساڵە پێش مردنى ئەو مستیلە ئەڵماسەى لە پەنجەى کردۆتەوە و دزیویەتى.

لە ئەنجامدا خوشکى ئەو ژنە مردووە هەستى بەوە کردووە کە مستیلەکەى لە پەنجەدا نەماوە، بۆیە سکاڵاى دژى ئەو نەخۆشخانەیە تۆمار کردووە و دواى پشکنین و لێکۆڵینەوە دارلین لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت و دان بەتاوانەکەیدا دەنێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure