ماوەی 80 ساڵە هاوسەری یەکترن... ببینە چیان لێهاتووە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2960‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پەرتوكی گینس بۆ ژمارە پێوانەیەكان لەم دوایانەدا بەهێزترین و دورو درێژترین هاوسەرگیری لە جیهانی تۆمار كرد و هەردوو هاوسەرەكە بەناوەكانی جون هندرسونی تەمەن 106 ساڵ و شارلوت ی تەمەن 105 ساڵ ئاهەنگی 80 ساڵەی  هاوسەرگیریەكەیان گێڕا و ئەمەش دەبێتە درێژترین تەمەنی هاوسەرگیری لە جیهاندا.

 هەردوو هاوسەرەكە زۆر دڵخۆش بوون كاتێك لە گەورەترین قەیرانی ئابوری جیهان هاوسەرگیریان كردووە لە ساڵی 1939 بەزۆر بارودۆخی ناهەمواردا تێپەڕیون.

جۆن لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی لەگەڵ هاوسەرەكەی باش و بەسۆز بووە و یەكەم جار لە ساڵی 1934 لە زانكۆی تەكسای ئەمریكا هاوسەركەی بینیوە كە جۆن ئەو كات یاریزانی تۆپی پێ بووە و شارلوت  بۆ مامۆستایی خوێندویەتی.

جۆن دێرینترین یاریزانی تۆپی پێی زانكۆی تەكساسە و ماوەی 84 ساڵە بەشداری یاریەكانی تۆپی پێ دەكات هەردوو هاوسەرەكە باری تەندروستیان زۆر باشە و رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجام دەدەن.

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure