بە هێلکە و کۆکاکۆلا راوێکى سەیر دەکات .. ڤیدیۆکەى ببینە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6490‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە تێیدا پیاوێکى ئاسیاوى بە شێوەیەکى سەیر ماسى دەگرێت، لە راوەکەیدا کۆکاکۆلا و هێلکە و شرینى نەعنا بەکاردەهێنێت.

وەک لە دیمەنەکەدا هاتووە، ئەو ماسییانە لە ئاوێکى لێڵدا دوور لە رووبارەکان دەژین و ئەو پیاوەش چاڵێکى قوڵى هەڵکەندووە و چەند هێلکەیەک دەتەقێنێتە ناوى و پاشان کۆکاکۆلا و حەبێکى شرینى نەعناى بەسەردا دەکات.

لە ئەنجامدا ئەو سێ ماددەیە کارلێک لەگەڵ یەکدا دەکەن و ئۆکسجینی تواوە لەناو ئەو ئاوەدا نامێنێت بۆیە ماسییەکانیش خۆیان هەڵدەدەنە سەرەوەى ئەو چاڵە و پیاوەکەش بە ئاسانى راویان دەکات و دەیانگرێت

وە: ئاکۆ زەنگەنە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure