بە پێنج نەریتی ئاسان خۆت لە دڵەراوكێی رۆژانە رزگار بكە و چێژ لە ژیان وەربگرە

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 308‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

پێگەی پاوەر ئۆف پۆزەتیڤیتی بابەتێكی دەربارەی  ئەو ئاستەنگانە بڵاوكردوەتەوە كە هەموو بەیانیەك دێتە بەردەم ژنان و باس لە هەندێك نەریتی ئاسان دەكات كە ژیان ئاسانتر دەكات و لەفشارەكانی رۆژانەی ژیان دورت دەخاتەوە.

لێرەوە ئەو نەریتانە بزانە.

دەستنیشانكردنی خواردنی رۆژی دواتر:
ئەگەر ئامادەكاری بۆ خواردنی رۆژی دواترت بكەیت دەتوانیت لە ئێوارەی رۆژێك پێشتر خواردن و خواردنەوە تایبەتەكەت ئامادە بكەیت بەو شێوەیەش خەمی خواردنت نابێت چونكە پێشتر ئامادەت كردووە.

بەیانیان زوو لەخەو هەستە:
زوو لەخەو هەستانی بەیانیان بەلای زۆربەمانەوە كارێكی ئاسان نییە،  بەڵام لێرەوە هەندێك رێگە چارەسەریت پێ دەڵێن كە هەستانی لەخەوت ئاسان دەكات لەگەڵ هەبونی خۆردا پەردەی ژورەكەت بەكراوەی بەجێ بهێڵە ئەمەش وا دەكات بەیانیان خۆر بێتە ژورەكەتەوە و جیا لەوەی  یارمەتیت دەدات لەخەو هەستیت هەروەها سودی هەیە  هەروەها دەتوانیت ئاگاداركردنەوە بەكاربهێنیت و لەشوێنێكی دور لەخۆت دایبنێ ئەمەش وات لێ دەكات كەمێك بڕۆیت.

 پێش خەوتن خۆت بشۆ (گەرماوێك بكە):
خۆشتن  پێش خەو یارمەتیت دەدات كۆنترۆڵی كات بكەیت خۆشتنی بەیانیان كاتت دەبات و لەوانەیە ببێتە هۆی دوا كەوتنت لەكارەكەت.
شەوانە جل و بەرگەكانت ئامادە بكە:
ئەگەر شەوانە ئەو جل و بەرگانە ئامادە بكەیت كە دەتەوێت بۆ كارەكەت لەبەری بكەیت ئەوە كاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە و هەروەها شیكتر و رێك و پێكتر دەردەكەویت.
دەست نیشانكردنی كاتی پشوو:
دەبێت لە رۆژدا , كاتێك بۆ پشوی خۆت دەست نیشان بكەیت و تێیدا بیری خۆت لەهەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرت رودەدەن  پاك بكەیتەوە . 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure