بڕواناکەیت پزیشکان لەملى پیاوێک چییان دەرهێناوە

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 10505‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پزیشکان لە ویلایەتى نیوجێرسى لە ئەمریکا توانییان گرێیەکى شێرپەنجەیی لە ملى پیاوێک دەربهێنن کە قەبارەکەى بە قەد تۆپى پێیەک دەبوو.

 

بە پێی رۆژنامەى ( فۆکس نیوز ) میلتۆن وینجێرت ى تەمەن 81 ساڵ گرێیەک لە ملى دروست ببوو و هەفتانە گەورەتر دەبوو تا ئەو کاتەى قەبارەکەى وەک تۆپى پێی لێهات.
لە ئەنجامدا پزیشکان لە نەخۆشخانەى  Mount Sinai نەشتەرگەرییان بۆ ئەنجامدا و بۆیان دەرکەوت کە ئەو گرێیە شێرپەنجەیی بووە و قەبارەى ئەو گرێیەش زۆر مەترسیدار بووە لەسەر ژیانى و لە ئێستادا ناوبراو چارەسەرى پێویست وەردەگرێت و تەندروستى بەرە و باشبوون دەڕوات.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure