ڤیدیۆ: مه‌یمونێك په‌یوه‌ندى به‌ چێشتخانه‌یه‌كه‌وه‌ ده‌كات و داوای خواردن ده‌كات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 491‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

چاونجى ته‌مه‌ن 33 ساڵ تووشی سه‌رسوڕمان بوو  كاتێك كارمه‌ندى گه‌یاندنى داواكاریه‌كان  خواردنى بۆ ده‌هێنێته‌ ماڵه‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت كه‌ مه‌یمونه‌كه‌ى داوای خواردنى كردووه‌.


رۆژنامه‌ى میرەری بریتانى بڵاویكرده‌وه‌: چاونج واده‌زانێت ئه‌و كارمه‌نده‌ ده‌یه‌وێت فێڵی لێ بكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ى سه‌یری ئه‌و كامێرانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ژووره‌كه‌ هه‌یه‌ كه‌ مه‌یمونه‌كه‌ى لێیه‌ ده‌بینێت  مه‌یمونه‌كه‌ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى به‌كارهێناوه‌.

ئه‌و ژنه‌ بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بێت سێ جار بینینی كامێراكانى دووباره‌ كردووەته‌وه‌ و هه‌تا به‌ته‌واوى له‌وه‌ دڵنیا بووەته‌وه‌ كه‌ مه‌یمونه‌كه‌ى ته‌له‌فۆنه‌كه‌ى به‌كارهێناوه‌ و ژماره‌ى چێشتخانه‌كه‌ى لێداوه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ كامێره‌كان ده‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌و ژنه‌ ده‌ڵێت تووشی شۆك بووم و نه‌متوانیوه‌ هیچ بڵێم و دواتر پاره‌ى خواردنه‌كه‌ى داوه‌ به‌كارمه‌نده‌كه‌ و ته‌نها پێكه‌نیوه‌.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure