وێنە: رووبەڕوو بوونەوەیەکی سەرسوڕهێنەری دوو شێر و رەوە گامێشێک

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 763‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

دوو شێر تووشی ترسێكى زۆر دەبن له‌ ره‌وه‌ گامێشی كێوی و له‌ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ردا له‌ باشوری ئه‌فریقا شێره‌كان هه‌ڵدێن، له‌م دیمه‌نه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت هێز ته‌نها له‌ ئازایه‌تیدا نییه‌ به‌ڵكو له‌ ژماره‌دایه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى چه‌ند دیمه‌نێكى بڵاوكردووەته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت  له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى  زمانگای سروشتى دوو شێری بوێر  هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ره‌وه‌ گامێشی كێوی پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و گامێشانه‌ ریزه‌كانى خۆیان یه‌كبخه‌ن و رووبه‌ڕووى شێره‌كان ده‌بنه‌وه‌ و دوای ئه‌وه‌ى ده‌بینن گامێشه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه‌ شێره‌كان  له‌ترسا هه‌ڵدێن.

ئه‌و وێنه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ له‌ لایه‌ن وێنه‌گری ژیانى كێویه‌كان ستافان وید ستراندى ته‌مه‌ن 60 ساڵه‌وه‌ گیراون و خۆشی تووشی شۆك بووه‌ كاتێك ئه‌و رووداوه‌ى بینیوه‌.

 

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure