ژنێكى 50 ساڵان به‌هۆی هێلكه‌ى كوڵاوه‌وە سزادرا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1037‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

ژنێكى ته‌مه‌ن 50 ساڵان كاتێك به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ شاری چیلم سفورد گه‌شت بۆ لیڤەرپول ستریت له‌ ناوه‌ڕاستى له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا ده‌كات له‌ سه‌رنشینێكى تری ژن توڕه‌ ده‌بێت وتیشی هیستریا ده‌بێت چونكه‌ ژنه‌كه‌ى ته‌نیشتى  هێلكه‌ى كوڵاوى خواردووه‌ و به‌بۆنى هێلكه‌كه‌ بێزاربووه‌.

رۆژنامه‌ى ده‌یلی مه‌یلی بریتانى بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و ژنه‌ ناوى سامانسا میده‌ و به‌ بۆنى هێلكه‌كه‌ زۆر بێزاربووه‌ و له‌  ئاریكا ستوتر كه‌ هێلكه‌ى خواردووه‌ توڕه‌ ده‌بێت و دواتر ستوتر له‌كاتى دابه‌زینیدا سكاڵا لای پۆلیس تۆمارکردووە.

له‌یه‌كه‌م دانیشتنى دادگاشدا ئاشكرابووه‌ كه‌ مید زۆر به‌توندى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ كردووه‌ كه‌ هێلكه‌ كوڵاوه‌كه‌ى خواردووه‌.

ستوتر كه‌ خۆی خه‌ڵكى ئه‌مریكای باشووره‌ له‌به‌رده‌م دادگا رایگه‌یاندووه‌: كاتێك ویستویه‌تى داوای لێبوردن بكات، كاردانه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ زۆر شه‌ڕانگێزى و توند بووه‌ و ویستویه‌تى پرسیاری لێ بكات كه‌ ئایا ده‌زانێت به‌ زمانى ئینگلیزى قسه‌ بكات  یاخود نا له‌ترسا له‌وەڵامدا وتویه‌تى نه‌خێر،  به‌ڵام به‌رده‌وام بووه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانى و به‌ كچه‌كه‌ى وتووه‌ زۆر بێزاركه‌ری و بێزت لێ ده‌كه‌مه‌وه‌.

رۆژنامه‌ بریتانیه‌كه‌ بڵاویكردووەته‌وه‌ كه‌ سامانسا مید به‌ بڕی 750 پاوەن سزادراوه‌و وەکو قەرەبوو دەیدات بە ستوتر.  



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure