بۆ کەسێکی دیکە له‌ هاوسه‌رەكه‌ی جیابووه‌وە... به‌ڵام شتێکی چاوەڕوان نەکراوی بەسەرهات

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 11420‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

حامیدی 30 ساڵان گوێی نه‌دایه‌ گریان و پاڕانه‌وه‌كانی هاوسه‌ر و دوو كچه‌كه‌ى و له‌ دادگا له‌ هاوسه‌رەکەی جیابوویه‌وه‌ تا له‌ زووترین كاتدا  له‌گه‌ڵ مەریه‌می 28 ساڵاندا هاوسه‌رگیری بكات.


دوای ماوه‌یه‌ك حامید ده‌چێته‌ دادگاو سكاڵا له‌ ژنێك ده‌كات به‌ ناوی مەریه‌م و چیرۆكه‌كه‌ی ئاوا ده‌گێڕێته‌وه‌: له‌گه‌ڵ هاوسه‌رەكه‌م كه‌ كارمه‌ندی بانك بوو و دوو كچه‌كه‌م، ژیانێكی ئارام و ئاسووده‌مان هەبوو، منیش دوكانی خۆمم هەبوو و به‌ داهاتێكی باشه‌وه‌، مەریه‌م زۆر هاتووچۆی دووكانه‌كه‌می ده‌كرد و له‌ كۆتاییدا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا دروستكرد و ئه‌و داوای لێكردم پێكه‌وه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ین و دوای ئه‌وه‌ بۆ ژیان بچینه‌ بریتانیا.

دەشڵێت: "منیش له‌ زووترین كاتدا له‌ هاوسه‌رەكه‌م جیابوومه‌ و خانوو و ئۆتۆمبێله‌كه‌م فرۆشت و له‌گه‌ڵ  پاشكه‌وته‌كانم ناردم بۆ خوشكی مەریه‌م كه‌ له‌ بریتانیا ده‌ژیا و بڕیار بوو كاروباری روشتن و ژیانمان له‌وێ بۆ جێبه‌جێ بكات.

باس لەوەش دەکات: به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ی بڕیاربوو هاوسه‌رگیری بكه‌ین دیار نه‌ما، دوایی چه‌ند رۆژ وێنه‌ی خۆی له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ بۆناردم و پێی وتم به‌ پاره‌كانی من ژیانی بۆ خۆی رێكخستووه‌. هاوسه‌ركه‌م كه‌ زانی چیم به‌سه‌ر هاتووه‌، منی به‌خشی و دوباره‌ هاوسه‌رگیریمان كردەوه‌ و له‌ ئێستادا به‌ داهاتی هاوسه‌ركه‌م ده‌ژین و منیش سكاڵام له‌ مەریه‌م كردووه‌ و چاوه‌ڕێی ده‌ستگیركردنی ده‌كه‌م.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure