مەترسی گه‌رمكردنه‌وه‌ى خواردن له‌ناو قاپی پلاستیكدا ئاشکرادەکرێت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 291‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ
زۆربه‌مان  ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ ببین كه‌ بووەته‌ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى منداڵ و به‌ته‌مه‌ن و ئافره‌تى دوگیانیش، مه‌ترسی توش بوون به‌و نه‌خۆشیه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ى خواردنه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ندێك خواردن ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى شه‌كره‌ له‌خوێندا، به‌ڵكو چه‌ند نه‌ریتێكى رۆژانه‌ كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین ده‌بێته‌ هۆی مه‌ترسی و ئه‌گه‌ره‌كانى توش بوون به‌و نه‌خۆشیه‌ زیاتر ده‌كات بێ ئه‌وه‌ى ئاگاداربین.


پێگه‌ى زه‌ هێڵسی باسی نه‌ریتێكى مه‌ترسیدار ده‌كات كه‌ رۆژانه‌ له‌كاتى گه‌رمكردنه‌وه‌ى خواردن ئه‌نجامی ده‌ده‌ین ئه‌ویش گه‌رمكردنه‌وه‌ى خواردنه‌ له‌ناو قاپی پلاستیك له‌ناو مایكرۆدا  و جەخت لەوە كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌و نه‌ریته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌تایبه‌ت له‌ناو منداڵان و هه‌رزه‌كاراندا.

توێژه‌رانى زانكۆی نیویۆرك توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ و دوای پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و ماده‌ كیمیاییانه‌ى له‌ دروستكردنى پلاستیكدا به‌كار هاتووه‌ مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ منداڵان و هه‌رزه‌كاران زیاد ده‌كات و ئه‌و ماده‌ پلاستیكیانه‌ به‌رگری ئه‌نسۆلین زیاتر ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌و نه‌خۆشیه‌ و هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن. 

پ: ر.ف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure