پێشبینی ئه‌ستێره‌كانی به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3307‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: بەخت

دواڕۆژ

كاوڕ

ئه‌مڕۆ پێویستت به‌وه‌یه‌ زۆر ته‌ركیز بكه‌یت و زۆر ورد بیت له‌سه‌ر شوێنی كاره‌كه‌ت، بۆیه‌ رێگه‌ به‌ هیچ شتێك مه‌ده‌ سه‌رقاڵت بكات چونكه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی كاره‌سات ده‌بێت.

گا
ئه‌مڕۆ رووبه‌ڕووی چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بیته‌وه‌ به‌ڵام به‌ زیره‌كی و لێهاتووی خۆت ده‌توانیت چاره‌سه‌ریان بكه‌یت.

دووانه‌
به‌شێوه‌یه‌كی دانایانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ ناخۆشانه‌ی كاره‌كه‌ت بكه‌ بۆ ئه‌وی تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌ نه‌بیت، رۆژه‌كه‌شت هه‌ر كێشه‌ و ناخۆشی نابێت به‌ڵكو كات له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌سه‌ر ده‌به‌یت و زۆر دڵخۆش ده‌بیت.

قرژاڵ
ئه‌م ماوه‌یه‌ پێویسته‌ دوور بكه‌ویته‌وه‌ له‌ خواردنی خێرا و چه‌وری زۆر و هه‌وڵ بده‌ وه‌رزش زیاتر بكه‌یت و ته‌ندروستر بیت و كێشت دابه‌زێنیت.

شێر
ئه‌مڕۆ هه‌واڵێكی زۆر خۆش ده‌بیستیت له‌ هاوژینت، ئه‌مه‌ش زۆر دڵخۆشت ده‌كات و وات لێ ده‌كات هه‌ست به‌ ئه‌رێنییه‌كی زۆر بكه‌یت.

فه‌ریك
هه‌وڵ بده‌ ئه‌و كارانه‌ ته‌واو بكه‌یت كه‌ پێشتر پشتگوێت خستوون بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌ كاتێكی نه‌گونجاودا كێشه‌ت بۆ دروست نه‌كه‌ن ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانت قورستر نه‌بێت.

ته‌رازوو
باری ته‌ندروستیت جێگیره‌ بۆیه‌ به‌رده‌وام به‌ له‌سه‌ر رۆتینه‌كانت و هه‌وڵ بده‌ به‌رده‌وام وه‌رزش بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له‌شت رێك و ته‌ندروست بمێنێته‌وه‌.

دووپشك
له‌وانه‌یه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا كه‌سێكی تایبه‌ت بێته‌ ژیانته‌وه‌ و دڵخۆشییه‌كی زۆرت پێ ببه‌خشێت و وات لێ بكات ژیانێكی نوێ ده‌ست پێ بكه‌یت.

كه‌وان
به‌رده‌وامبه‌ له‌ گه‌ڕان به‌دوای كارێكی دیكه‌دا، بێ هیوا مه‌به‌ و به‌رده‌وامبە له‌ گه‌ڕان به‌دوایدا و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا كارێك ده‌دۆزیته‌وه‌ كه‌ گونجاوه‌ بۆت.

گیسك

ئه‌م ماوه‌یه‌ زۆر بۆ تۆ ناخۆش ده‌بێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت جیابوویته‌وه‌، به‌ڵام خێزان و هاوڕێكانت پشتگیریت ده‌كه‌ن له‌م ماوه‌ سه‌خته‌ی ژیانتا.

سه‌تڵ
باری ته‌ندروستیت زۆر باشه‌ و كێشه‌ت نییه‌ به‌ڵام ده‌بێت ئاگادار بیت ئه‌گه‌ر كه‌مته‌رخه‌می بكه‌یت له‌وانه‌یه‌ تووشی نه‌خۆشی بیت و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاك نه‌بیته‌وه‌.

نه‌هه‌نگ
هه‌وڵ بده‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ پشوو بده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی باری ده‌روونیت باشتر بێت و ئه‌وه‌نده‌ بیر له‌ شته‌كان مه‌كه‌ره‌وه‌.

و:كێوان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure