هه‌زار جلى ژێره‌وه‌ ئافره‌تان له‌ ماڵى تاوانبارێكدا دۆزرانه‌وه‌، ببینه‌ چى به‌ 8 هه‌زار ژن كردووه‌؟

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 11316‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ


پۆلیسى بڕازیل پیاوێكى ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ هه‌زار شۆرتى خانمانى دزیووه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ى خۆیدا هه‌ڵى گرتوون، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌ به‌ كارى نه‌شیاوكردن به‌رامبه‌ر  8 هه‌زار و 880 ژن به‌ دزینى جلى ژێره‌وه‌یان.


تۆمه‌تباره‌كه‌ ناوى جۆوسى كارڤالۆیه‌، ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌، خه‌ڵكى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى بڕازیله‌، پۆلیسى ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ى به‌ مه‌به‌ستى پشكنینكردن و گه‌ڕان به‌دواى چه‌كدا له‌ ماڵه‌كه‌یدا، به‌ڵام بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و پیاوه‌ هه‌زار پارچه‌ شۆرتى ئافره‌تانى له‌ ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵگرتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌نانه‌ت ژێر جێگه‌ى نوستنه‌كه‌شى پڕبووه‌ له‌ جلى ژێره‌وه‌.

پۆلیس ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نیه‌ جۆوسى ئه‌و كاره‌ ده‌كات له‌ماوه‌ى چوار ساڵدا دووه‌م جاره‌ به‌ هه‌مان تاوان ده‌ستگر بكرێت، پێشتر له‌ ساڵى 2015 چوار مانگ ده‌ستگیر كراوه‌، به‌هۆى دزینى 301 شۆرتى ژنه‌ دراوسێكانى، تا ئێستا شۆرتى 8 هه‌زار و 880 ژنى دزیووه‌".

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌: "زۆرینه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ ئه‌م كاره‌ نه‌شیاوه‌یان به‌رامبه‌ر كراوه‌، سكاڵایان تۆمارنه‌كردووه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێیان شه‌رم بووه‌، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ بووه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى به‌شێك له‌ دراوسێكانى  كارڤالۆ ماڵه‌كه‌یان بگوازنه‌وه‌".

 

ئا: ئا.ح

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure