هۆشداری لەبارەی ئەم جۆرە نەعلەوە دەدرێت

تەندروستی :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 8765‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

راڵف دیكمان پسپۆرى ئه‌ڵمانى هۆشداریدا له‌ له‌پێكردنى نه‌على پلاستیكى  و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و جۆره‌ نه‌عله‌ ماده‌ى زیانبه‌خشی وه‌ك هایدرۆ كاربۆنى بۆندارى فره‌ بازنه‌یى "Polycyclic aromatic hydrocarbon"، تێدایه‌ كه‌زیان به‌ پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ئاستى مه‌ترسی توش بوون به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌.


راڵف دیلكمان كه‌ پسپۆرى ته‌ندروستیه‌ له‌ ده‌سته‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ سه‌لامه‌تى به‌رهه‌م و پشکنین ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ عاره‌قكردنه‌وه‌ى پێ له‌ناو ئه‌و جۆره‌ نه‌عله‌دا یان به‌كارهێنانى كرێم ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان له‌و نه‌علانه‌ جیا ده‌بنه‌وه‌ و ده‌چنه‌ پێسته‌وه‌ له‌ڕێگه‌ى كونیله‌كانى پێستى قاچه‌وه‌.
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure