وێنە و ڤیدیۆ: پادشایەک 14ئۆتۆمبێلی گرانبەها دەکاتە دیاری هاوسەرەکانی

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 674‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

پادشای سوازیلاند، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی جۆری رۆلز رایز دەکاتە دیاری بۆ هەر 14 هاوسەرەکەی، ئەمەش توڕەبوونی هاووڵاتیانی وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەگوێرەی هەواڵێک کە سایتی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویکردۆتەوە: ئەو پادشایە 19 ئۆتۆمبێلی لە جۆری رۆلز رایز و زیادتر لە 100 ئۆتۆمبێلی جۆر بی ئێم دەبلیو کردووەتە دیاری بۆ هاوسەرەکانی و بەرپرسانی حکومەتەکەی.

ئەمە لە کاتێکدا داهاتی تاک لە سوازیلاند تەنها 12 دۆلارە، واتە کەسێک پێویستە 70 ساڵ کار بکات تا ئۆتۆمبێلێکی لەو جۆرە بکڕێت.

پادشا مسواتی سێیەم، پادشای سوازی لاند، خاوەنی 14 هاوسەر و 25 منداڵە و لەساڵی 1986ەوە عەرشی پادشایەتی ئەو وڵاتەی گرتووە.

ئا:ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure