پێشبینى ئه‌ستێره‌كانى به‌خت بۆ ئه‌مڕۆ

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 3035‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

كاوڕ
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت هه‌ست به‌ ماندووبوونێكى زۆر ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ش بێزارت ده‌كات، هه‌وڵبده‌ خۆت گورجوگۆڵ بكه‌یته‌وه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى ته‌مبه‌ڵى له‌ به‌رژه‌وه‌ندیت نییه‌.

گا
ئه‌مڕۆ هه‌وڵبده‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئارام و بێده‌نگبیت بۆئه‌وه‌ى هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌كه‌یت.

دووانه‌
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت رووبه‌ڕووى فشارێكى زۆر ده‌بیته‌وه‌، هه‌وڵبده‌ وه‌كو شتێكى ئاسایى لێى بڕوانیت و گرنگى پێنه‌ده‌یت، له‌به‌رئه‌وه‌ى شتێكى كاتییه‌ و نامێنێت.

قرژاڵ
به‌هۆى ئه‌و هه‌وڵ و ماندووبوونانه‌ى داوته‌ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت، به‌رزده‌كرێیته‌وه‌ و ده‌ستخۆشیت لێده‌كرێت.

شێر
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت به‌ده‌ست كردنى كارێكه‌وه‌ كه‌ هى تۆ نییه‌ ده‌ناڵێنیت، تۆ كه‌سێكى زۆر به‌تواناى له‌بواره‌كه‌ى خۆتدا و به‌باشترین شێوه‌ كاره‌كانت راده‌په‌ڕێنیت.

فه‌ریك
هیواكانت زۆرن و خه‌ونى گه‌وره‌ت هه‌یه‌، له‌ماوه‌ى داهاتوودا هه‌وڵى به‌دیهێنانیان ده‌ده‌یت، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له‌بیربێت زۆركات تۆ خۆت دوژمنى خۆتیت و رێگرى له‌خۆت ده‌كه‌یت.

ته‌رازوو
له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت له‌سه‌ر هێڵێكى راست و جێگیر ده‌ڕۆیت، یه‌ك به‌دواى یه‌ك سه‌ركه‌وتن تۆمارده‌كه‌یت.

دووپشك
ده‌ست به‌ پلاندانان بۆ پرۆژه‌یه‌كى نوێ ده‌كه‌یت و له‌ماوه‌ى داهاتوودا ده‌ست به‌ ئه‌نجامدانى ده‌كه‌یت و سوودى ده‌بێت بۆت.

كه‌وان
له‌به‌ر ئاسووده‌ نه‌بوونت له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت، به‌دواى کارێكى نوێدا ده‌گه‌ڕێیت، به‌ڵام جارێ واز له‌ كاره‌كه‌ت مه‌هێنه‌ تا كارێكى نوێت ده‌ستده‌كه‌وێت.

گیسك 
باردۆخى كاركردنت ئاسایى ده‌بێته‌وه‌ و ژیانت به‌ره‌وپێشتر ده‌چێت و ڕۆژێكى خۆش به‌ڕێده‌كه‌یت خۆشى زۆرى تیا ده‌بینیت.

سه‌تڵ 
ڕۆژێكى پڕ ماندووبوون و دژوار به‌ڕێده‌كه‌یت كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر مه‌زاجت ده‌بێت، به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانى داهاتووت دوامه‌خه‌، تۆ ده‌توانیت هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان تێكبشكێنیت.

نه‌هه‌نگ 
هه‌وڵبده‌ گوێ له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ بگریت كه‌ پێت ده‌ڵێن و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك مه‌نوێنه‌، له‌كارى دوژمنكارانه‌ و ئازاردان خۆت به‌دوور بگره‌ و تا ده‌توانیت كۆنترۆڵى خۆت بكه‌.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پێداچونەوە:ئەڤین

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure