به‌یه‌كجارى خۆت له‌ فشارى خوێن رزگار بكه‌

تەندروستی :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 967‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: ئامۆژگاری

دواڕۆژ

فشارى به‌رزى خوێن، كه‌ پێشى ده‌گوترێت بكوژه‌ بێده‌نگه‌كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ هه‌ره‌ ترسناكه‌كان و هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانى مردنى كتوپڕ، بۆیه‌ پێویسته‌ فه‌رامۆش نه‌كرێت.


ماڵپه‌ڕى ئه‌لیكترۆنى (مایۆ كلینیك) ده‌ڵێت: رۆژى نیو كاتژمێر وه‌رزشكردن یاخود هه‌فته‌ى 150 خووله‌ك وه‌رزشكردن به‌شێوه‌یه‌كى رێكخراو ده‌توانێت 5 بۆ 8 پله‌ فشارى خوێن داببه‌زێنێت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ كێشه‌ى به‌رزى فشارى خوێنى هه‌بوو، له‌م رووه‌وه‌ گرنگترین مه‌سه‌له‌ به‌رده‌وامبوونه‌ له‌وه‌رزشه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وازى لێ بهێنیت دووباره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

باشترین جۆره‌كانى وه‌رزشیش بۆ دابه‌زاندنى فشارى خوێن بریتییه‌ له‌ رۆیشتن، راكردن، پاسكیل سواریى، مه‌له‌كردن یان سه‌ماكردن.

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure