لە گەرمەی خەودا پیاوێک رۆنی سورەکراو دەکات بە دەمووچاوی ژنەکەیدا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 5983‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە دوای گەران و پشکنینی ورد پۆلیسی شاری فاس لە مەغریب توانی پیاوێکی تاوانبار دەستگیر بکات کە لەکاتی خەودا رۆنی سورەکراو دەکات بە دەمووچاوی ژنەکەیداو پاشان هەڵدێت. 


لە وردەکاری رووداوەکادا پیاوێک هەڵدەستێت بە سورکردنەوەی رۆنی زەیتوون، پاشان دەیکات بە دەمووچاوی ژنەکەیدا و هەڵدێت، بەهۆی هاواری ژنەکەوە ئەو سوتانە زۆرەی لە دەمووچاویدا هەیبووە هەر زوو دراوسێکانی بەهانایەوە دێن و دەیبەنە نەخۆشخانە، بەڵام بەشێکی زۆری دەمووچاو جەستەی بەشێوەیەکی سامناک دەسوتێت. 

دوای ئەم رووداوە پۆلیس دەست دەکات بەگەران و پشکنین بەدوای ئەو پیاوە تاوانبارەداو  لەماوەی چەند رۆژێکدا دەتوانن دەستگیری بکەن، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت کە ئەو پیاوە دڵی لە هاوسەرەکەی پیس بووە و واهەستی کردووە قسە لەگەڵ خەڵکی دیکە دەکات، بۆیە بەمجۆرە تۆڵەی خۆی لێ دەکاتەوە. 

پۆلیس کەیسی پیاوە تاوانبارەکە رەوانەی دادگای تاوانەکانی شاری فاس دەکات و لە ئێستادا چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی دادگایە بۆ دیاریکردنی سزایەکەی، بەرامبەر ئەو تاوانەی کە ئەنجامیداوە. 

ئامادەکردنی، س.ن 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure