باوکێک بە تۆمەتی فرۆشتنی کچەکەی دەستگیرکرا

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2379‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

لە رووداوێکی سەیرو دەگمەندا باوکێکی چینی کچە منداڵەکەی بەبەهای 11 هەزار دۆلار بەدایک و باوکێکی نەناسراو دەفرۆشێت، تا لە رێگەی ئەو پارەیەوە بتوانێت خانمە شۆخەکانی چین لەچاتی راستەوخۆوە ببینێت و قسەیان لەگەڵ بکات. 


سایتی دەیلی مەیل، ئاماژە بەم هەوڵە دەدات و دەڵێت، باوکێکی چینی لەرێگەی ئۆنلاینەوە کچە منداڵەکەی بۆ فرۆشتن دادەنێت، بەبیانوی ئەوەی دایکی دیار نەماوەو ئەو چیتر ناتوانیت بەخێوی بکات، بۆیە دایک و باوکێکی نەناسراو هەر لە رێگەی ئۆنلاینەوە منداڵەکەی بە 11 هەزار دۆلار دەکرن.

دوای ئاشکرابوونی کاری بەشیاوی باوکەکە دەستەی منداڵپارێزی چینی داوای یاسایی دژی ئەم باوکە بەرز دەکەنەوەو لایەنی پەیوەندیدار دەستگیری دەکات، لەکاتی ئێستدا باوکەکە لەژێر لێکۆلینەوەدایەو منداڵەکەش لە خانەی بێ سەرپەرشتانە. 

ئامادەکردنی، س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure