ڤیدیۆ: سەگێک فێری 29 وشە دەبێت و بەمجۆرە قسە لەگەڵ خاوەنەکەی دەکات

هەمەڕەنگ :: پێش 4 هەفتە ‌ :: 2322‌ جار بینراوە
dwarozh


دواڕۆژ

سەگێکی زیرەک خاوەنەکەی فێری 29 وشەی جیاوازی دەکات و لە رێگەی کۆمەڵێک دوگمەوە هەر داواکارییەکی هەبێت دەیکات. 

کرستینا هانگزی 26 ساڵ ئەو کچەیە کەسەگەکەی هەر لە منداڵییەوە بەوردی بەخێو کردووە و لەگەڵ ئەوەشدا فێری چەند وشەیەکی کردووە کە لەرێگەی دووگمەوە لەسەر بۆردێک بۆی داناوەو هەر داواکارییەکی هەبێت لەوێوە دەیکات. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی سەگە 18 مانگەکەی کریستینا بڵاوبۆتەوە کە تێیدا چۆن لە رێگەی کۆمەڵێک دوگمەوە داواکاری جیاواز لە خاوەنەکەی دەکات وەک( تۆپ، یاری کردن، نان خواردن، دەچمە دەرەوە) کە ئەمە تا رادەیەک سەیرە بۆ ئاژەڵێکی وەک سەگ بتوانێت ئەم وشانە لێک جیا بکاتەوە. 

کریستینا ئەم هەنگاوەشی لەگەڵ منداڵی تازە لەدایکبوو یان ئەو منداڵانەی کە قسەکردنیان دوادەکەوێت بەکارهێناوە و توانیویەتی سەرکەوتووبێت، بەهەمان شێوە منداڵەکە لەسەر کۆمەڵێک دوگمە مەشق پێ دەکات تا لە رێگەیانەوە داواکاری ئەو شتانە بکات کە دەیەوێت.

ئامادەکردن: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure