له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییان گێڕا

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 522‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ
بوك و زاوایه‌كی ئه‌مریكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا له‌ ته‌كساس به‌ڕێوه‌ برد. هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ باوكی زاوا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ كه‌وتووه‌ و نه‌یده‌توانی له‌ هۆڵی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ئاماده‌ بێت.

 
ویلیام تۆمپسن به‌هۆی هه‌وكردنی زۆره‌وه‌ له‌دوای نه‌شته‌رگه‌ری له‌ نه‌خۆشخانه‌ خه‌وێنرابوو و نه‌یده‌توانی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ ببێت، به‌ڵام بووك و زاوا گه‌نجه‌كه‌ پلانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراویان بۆ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان داڕشت.

ئیلیا كه‌ بووكه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌یه‌ ده‌ڵێت كاتێك زانیمان به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كه‌یه‌وه‌ پزیشك رێگه‌ی پێ نادات نه‌خۆشخانه‌ به‌جێ بهێڵێت و بێته‌ ئاهه‌نگه‌كه‌، بڕیارمان دا ئاهه‌نگه‌كه‌ ببه‌ین بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌.

 

بووك و زاوا هه‌ردووكیان جلوبه‌رگی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشخانه‌یان له‌به‌ر كرد و ده‌ستكێشیان كرده‌ ده‌ست و پاشان ئه‌ڵقه‌یان گۆڕییه‌وه‌. پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌شدارییان كرد.

 

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure