ئه‌و كارانه‌ی له‌ هه‌موو ته‌مه‌نتدا به‌ هه‌ڵه‌ ئه‌نجامتداون

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 1247‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

1. بۆ رێگری كردن له‌ شۆڕبوونه‌وه‌ و رژانی پیتزاكه‌ت ده‌بێت له‌كاتی گرتنی پیتزاكه‌دا فشاری لێ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌فرێكی لێ بێت.

2. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام هێدفۆنه‌كه‌ له‌ گوێچكه‌ت ده‌كه‌وێت ئه‌وا بزانه‌ كه‌ هێدفۆن وه‌كو وێنه‌كه‌ی لای راست به‌كار ده‌هێنێت به‌ڵام له‌ڕاستیدا شێوازی ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی هێدفۆن وه‌كو وێنه‌ی لای چه‌په‌.

3. گرتنی په‌رداخی شه‌راب وه‌كو وێنه‌ی لای راست ده‌بێت نه‌ك وێنه‌ی لای چه‌پ كه‌ زۆرجار له‌ فیلمه‌كاندا ده‌بینرێت.

4. ئه‌گه‌ر قه‌یتانی پێڵاوه‌كانت زوو زوو ده‌كرێنه‌وه‌ ئه‌وا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌ باری ستوونیدا گرێی بده‌یت وه‌ك له‌ وێنه‌ی چه‌پدا ده‌بینرێت، به‌ باری ئاسۆییدا و وه‌كو وێنه‌ی لای راست گرێی بده‌.

5. رێگه‌ی راست و خێرا بۆ پاككردن و له‌تكردنی مانگۆ له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌بینرێت و رێگه‌كانی تر هه‌ڵه‌ن.

6. زۆربه‌ی خانمان ته‌وقه‌كانیان به‌ هه‌ڵه‌ به‌كارده‌هێنن. به‌كارهێنانی راستی ته‌وقه‌ ئه‌وه‌یه‌ دیوه‌ گرنجه‌كه‌ی رووی له‌ خواره‌وه‌ بێت نه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌. وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و خواره‌وه‌ راسته‌.

7. ئاسانترین رێگه‌ بۆ ئاماده‌كردنی شووتی وێنه‌ی لای چه‌په‌ و وێنه‌ی لای راست ماندوێتی زیاتری ده‌وێت.

8. له‌بری هه‌ڵكه‌ندنی گه‌ڵای كۆتایی شلیك، ده‌توانیت به‌ ئاسانی و به‌ به‌كارهێنانی قامیش (قه‌سه‌ب)ێك كاره‌كه‌ بكه‌یت.

9. رێگه‌ی راست بۆ لێدانی كرێمی شێداركه‌ر له‌ پێست ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ كرێمه‌كه‌ له‌ روخسارت بده‌یت و پاشان به‌ په‌نجه‌كانت پێستت بشێلیت به‌ڵكو دوای لێدانی كرێمه‌كه‌ به‌ ده‌ستت روخسارت دابپۆشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێستت كرێمه‌كه‌ هه‌ڵبمژێت.

10. له‌بری شۆردنی ئامێری شه‌ربه‌ت دروستكردن ته‌نیا پێویستت به‌وه‌یه‌ كه‌مێك ئاوی گه‌رم بكه‌یته‌ دۆلكه‌ی ئامێره‌كه‌وه‌ و ئیشی پێ بكه‌یت.

پ: پەری



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure