خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ئێرانییه‌كان پێش و پاش نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری

هەمەڕەنگ :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 6835‌ جار بینراوە
dwarozh


تاگ :: هەمەڕەنگ

دواڕۆژ

نیوشا زه‌یغه‌می ئه‌كته‌ری ته‌له‌فزیۆنی و سینه‌ماییه‌. ساڵی 1980 له‌دایكبووه‌ و ده‌رچوونی به‌شی ده‌روونناسیی مناڵانه‌. یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی به‌ناوی (شوریده‌) له‌ ساڵی 2006 دا گرایه‌وه‌ و له‌و كاته‌وه‌ به‌شداریی چه‌ندین كاری سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنیی كردووه‌.

شه‌بنه‌م قولی خانی ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ته‌له‌فزیۆنه‌. له‌دایكبووی ساڵی 1977ه‌ و به‌شی زۆری ناوبانگه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردنه‌ له‌ رۆڵی (مه‌ریه‌می پاكیزه‌)دا له‌ رۆڵی مه‌ریه‌م دا كه‌ هه‌ر خۆی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنییه‌ بوو.

په‌ره‌ستوو ساڵحی خانمه‌ ئه‌كته‌رێكی تری ئێرانییه‌. له‌ ساڵی 1977 له‌دایك بووه‌ و له‌ شانزه‌ ساڵییه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌. له‌ رێگه‌ی زنجیره‌ ته‌له‌فزیۆنیی (له‌ ژێر ئاسمانی شاردا) ناوبانگی په‌یدا كرد.

نیگار فروزه‌نده‌ ئه‌كته‌رێكی تره‌ له‌ خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ ئێرانییه‌كان و له‌دایكبووی شاری تارانه‌. له‌ ساڵی 1979 له‌دایكبووه‌ و له‌ ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه‌ كاری هونه‌ری ده‌كات. له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كانی ئێراندا كاری كردووه‌ و چه‌ندین رۆڵی جیاوازی گێڕاوه‌.

ئلیناز شاكردوست له‌دایكبووی ساڵی 1984ه‌ و ئه‌كته‌ر و دیكۆرساز و جلوبه‌رگسازی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆن و شانۆیه‌. له‌ سه‌ره‌تادا كاری شانۆی كردووه‌ و پاشان له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ كاری سینه‌ما كردووه‌.

سه‌حه‌ر جه‌عفه‌ری جوزانی ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنه‌ و له‌دایكبووی ساڵی 1978ه‌. له‌ هه‌شت ساڵییه‌وه‌ كاری هونه‌ری ده‌ست پێ كردووه‌ و پاشان له‌ زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی و فیلمی سینه‌ماییدا به‌شدار بووه‌ ئێستا له‌ كالیفۆرنیا ده‌ژی.

شیلا خوداداد ئه‌كته‌ری سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنه‌ و به‌ رێكه‌وت له‌ رێگه‌ی مه‌سعود كیمیایی ده‌رهێنه‌ره‌وه‌ چووه‌ جیهانی سینه‌ماوه‌. ئه‌م خانمه‌ ئه‌كته‌ره‌ له‌ ساڵی 1980 له‌دایكبووه‌ و جگه‌ له‌ ئه‌كته‌ری، له‌ هونه‌ری مۆسیقاشدا چالاكی ده‌كات.

هانیه‌ ته‌وه‌سولی كاری سینه‌مایی و ته‌له‌فزیۆنی و شانۆیی ده‌كات و یه‌كێكه‌ له‌و خانمه‌ ئه‌كته‌رانه‌ی كه‌ له‌ بواری ئه‌كادیمیشدا كاری شانۆیی و ده‌رهێنانی خوێندووه‌ و براوه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی هونه‌رییه‌.

سه‌با كه‌مالی له‌ ساڵی 1976 له‌دایكبووه‌. له‌ بواری سینه‌ما و شانۆدا خوێندوویه‌تی و پاشان ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و له‌ ساڵی 1999وه‌ ده‌ستی به‌ كاری سینه‌مایی كردووه‌. 

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: س.ن



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure